سۆما خالید بە کەفالەت ئازاد کرا

سۆما خالید، ڕۆژنامەنووس دوای ئەوەی لەسەر پۆستێکی فەیسبووک دەستگیرکرابوو، بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس سۆما خالید، کە پەیامنیری کەناڵی "کەی ئێن ئێن"ە، لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە بڵاویانکردەوە، سۆما خالید لەسەر سکاڵایەکی نەخۆشخانەی شار لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە پێنج ڕۆژ ڕاگیراوە، ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازاد کرا.

 

سۆما خالید کەمێک پێش ئێستا لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار عێراقی ئازاد کراوە.

 

ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، سۆما خالید لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ڕەخنەی لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی گرتووە، بەو هۆیەوە دوێنێ ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بانگی بەردەم دادوەر کراوە، بە تۆمەتی ئەوەی ناحەقی بەرامبەر کەرتی تەندروستی سلێمانی و وەزارەتی تەندروستی کردووە، دادوەر وتەی لێوەرگرتووە.