کەژاڵ ناسری دەستگیرکرا
کەژاڵ ناسری چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە گوندی تانگیسەر-ی سەر بە پارێزگای سنە دەستگیرکرا.

کەژاڵ ناسری چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە گوندی تانگیسەر-ی سەر بە پارێزگای سنە دەستگیرکرا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی کانوونی یەکەم کەژاڵ ناسری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەڵکوترایە سەر ماڵەکەیی و بەبێ ئەوەی کاغەزی دادوەریی پێشکەش بکەن دوای گەڕان دەستگیریان کرد، تا ئێستاش تۆمەتی دەستگیرکردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.
کەژاڵ ناسری پێشتر دەستگیرکراوە و لە بەهاری ئەمساڵدا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی سنەوە بانگکراوە و لێپرسینەوەی لێکراوە
کەژاڵ تەمەنی ٢٦ ساڵەو، چالاکوانی ژینگەییەو خەڵکی گوندی تانگیسەر-ی سەر بە پارێزگای سنەیە.