نرخی خانووبەرە: دەرەنجامێکی دیکەی گۆڕانی کەشوهەوا

کارەساتە سروشتییەکان لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا زیان بە شوێنی نێستەجێبووینی هاووڵاتیان دەگەیەنێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەهای بازاڕی خانووبەرە دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

خێرایی گەرمبوونی جیهان لەوەی چاوەڕوان دەکرا زیاتر دەبێت، پێشبینی دەکرێت گەرمبوونی جیهانی بگاتە ١.٥ پلەی سیلیزی، شارەزایانی کەشوهەوا وەک پرسێکی گرنگ لێی دەڕوانن بۆ کاریگەرییەکانی لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو.

 

لە هۆڵەندا گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، وشکەساڵی، بارانبارینی بەخوڕ و درێژخایەن، لە ناوخۆ و ناوچە سنوورییەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان بۆ ساڵانی داهاتوو.

 

کاریگەرییە نەرێنییەکانی لە چەندین لایەنی ژیانی هاووڵاتیان خۆی دەبینێتەوە، بارانبارینی زۆر مەترسی لافاو زیاد دەکات، وشکەساڵی دەبێتە هۆی کەمیی ئاوی خواردنەوە و زیادبوونی قەیرانی خۆراک، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا دەتوانێت بەشێک لە شوێنی نیشتەجێبوونەکانی هۆڵەندا بکاتە شوێنێک خەڵکی نەتوانن تیایدا بژین.

 

فشارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە ئاستی جیهانیدا زیاتر دەبن، سەرکردەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریسیان واژۆ کرد و ڕێککەوتن لەسەر سنووردارکردنی گەرمبوونی جیهان بۆ کەمتر لە ٢ پلەی سیلیزی.

 

گۆڕانی کەشوهەوا و وەڵامی کۆمەڵگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییان لەسەر بازاڕی خانووبەرە و شوێنی نیشتەجێبوون هەیە.

 

گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی کارەساتە ژینگەییەکان زیان بە خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونەکان دەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوە خانووبەرە لە ڕێگەی بەکارهێنانی وزەوە هۆکارن لە دەردانی کاربۆن و پسیکردنی هەوای جیهان.

 

خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونەکان بە چەندین شێوە زیانیان پێدەگات، فشاری گەرما مەترسی ئاگرکەوتنەوەکان زیاد دەکات، وشکەساڵی زیان بە بناغەی خانووەکان دەگەیەنێت، هەروەها بارانبارینی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا ئەگەری لافاو زیاد دەکات.

 

چاککردنەوە و ڕێگریکردن لە زیانەکان، تێچووییەکی زیاتر دەخاتە ئەستۆی خاوەن ماڵەکان، هەروەها بەهای خانووەکان دادەبەزێت و بە بازاڕکردنیان قورس تر دەبێت، بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر خانوو بە تێپەڕبوونی کات.

 

حکومەت بە گرتنەبەری ڕێکاری پەیوەست هەوڵی ڕێگری دەدات، بۆ نمونە لە ساڵی ٢٠٣٠ەوە، کۆمپانیاکانی نیشتەجێبوون و خاوەن خانووە تایبەتەکان لە هۆڵەندا چیتر ڕێگەیان پێنادرێت خانوو بە کرێ بدەن، ئەمەش پێویستی بە وەبەرهێنانی زیاتر دەبێت لەم خانووانەدا بۆ پابەندبوون بە ڕێساکان و دابەزاندنی نرخی خانووی کرێ.

 

لێکۆڵینەوەکان بە چاو خشاندنێک بە مێژوو دەریدەخەن کارەساتە سرووشتییەکان کاریگەری دەکاتە سەر نرخی خانووبەرەکان، پاش لافاوەکانی شاری لیمبۆرگ لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣-١٩٩٥ کاریگەری لەسەر نرخی خانووبەرە لە ناوچە لافاوییەکان هەبووە، بەجۆرێک ئەم خانووانە دوای لافاوەکە بە داشکاندنی نرخ بە تێکڕای کەمتر ٪١٠.٩ فرۆشراون و ئەم کاریگەرییە بۆماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، هاوکات ئەو خانووانەی زیانیان بەرکەوتبوو نرخەکانیان بە ڕێژەی ٪٩ کەمیکرد بە بەراورد بە پێشتر.

 

چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر کاریگەری کارەساتە سرووشتییەکان لەسەر نرخی خانووبەرە لە ئەمریکا دەردەخەن، بۆ نموونە، ئۆرتێگا و تاسپینار لە ساڵی ٢٠١٨ بۆیان دەرکەوتووە کە زریانی ساندی" لە ساڵی ٢٠١٢، لەنێویاندا لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا" کاریگەری درێژخایەنی لەسەر کەمبوونەوەی نرخی خانووبەرە لە نیویۆرک هەبووە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دوای ئەوەی زریانەکە ڕوویدا، نرخی موڵک و ماڵی نیویۆرک داشکاندنی بۆ کرا، تەنانەت بۆ ئەو ماڵانەی کە بەهۆی زریانەکەوە زیانیان پێنەگەیشتبوو.

 

کاریگەری لەسەر نرخەکان چەندە گەورە دەبێت، هەروەها کاتی کاریگەری نرخەکان، ناتوانرێت پێشوەختە پێشبینی بکرێت، ئەمەش لە بەندە بە ڕادەی توندی گۆڕانی کەشوهەوا و سیاسەتەکانی داهاتوو لەلایەن حکومەتەکان، هاوکات پێشبینی لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون دەکرێت بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە زیانیان پێدەگات.