"دۆنانیماب" وەک خاڵی وەرچەرخان لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی مێشک دەبیندرێت

دەرمانێکی نوێ بە ناوی "دۆنانیماب" وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی زەهایمەر ناودەبرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دەرمانی دژەتەنی "دۆنانیماب" یارمەتی قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشی زەهایمەر دەدات، بە پاککردنەوەی پڕۆتینێک، کە لە مێشکی ئەو کەسانەدا دروست دەبێت ئەم جۆرە نەخۆشییەیان هەیە، هەربۆیە دەرمانەکە وەک خاڵێکی وەچەرخان لە دژی نەخۆشییەکە دەبیندرێت.

 

هەرچەندە چارەسەر نییە، بەڵام ڕێکخراوە خێرخوازییەکان دەڵێن ئەنجامەکانی گۆڤاری JAMA سەردەمێکی نوێیە کە دەتوانرێت چارەسەری زەهایمەر بکرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەرمانەکە لەسەر نەخۆشی زەهایمەر کار دەکات، نەک لە جۆرەکانی دیکەی نەخۆشییەکانی مێشک، وەک نەخۆشییەکانی دەمار.

 

لە تاقیکردنەوەکاندا، وا دەردەکەوێت کە ڕێژەی نەخۆشییەکە بە ڕێژەی نزیکەی یەک لەسەر سێ خاوتر بووە، ڕێگە بە خەڵک دەدات زیاتر لە ژیان و ئەرکەکانی ڕۆژانەیان بپارێزن، وەک دروستکردنی خواردن و چێژ وەرگرتن لە حەزی خۆیان.

 

"دۆنانیماب" کە لەلایەن ئیلی لیلییەوە دروستکراوە، بە هەمان شێوەی لیکانیماب کار دەکات - کە لەلایەن کۆمپانیاکانی ئیسای و بایۆجینەوە پەرەپێدراوە.

 

ئەنجامەکان نیشانی دەدەن:

دەرمانەکە پێدەچێت سوودێکی واتاداری هەبێت لانیکەم بۆ هەندێک نەخۆش.

 

ئەو کەسانەی کە نەخۆشی پێشوویان هەبووە و ئەمیلۆیدی مێشکیان کەمتر بووە لە هێڵی بنچینەیی سوودێکی زیاتریان وەرگرتووە لە ڕووی پاککردنەوە کە لە سکانکردنی مێشکدا دەبیندرێت.

 

هەروەها ئەوانەی دەرمانەکەیان پێدراوە ژیانی ڕۆژانەیان زیاتر دەهێڵنەوە، وەک ئەوەی بتوانن باس لە ڕووداوەکانی ئێستا بکەن، وەڵامی تەلەفۆن بدەنەوە یان بەدوای حەزەکاندا بگەڕێن.

 

نیوەی نەخۆشەکانی بەکارهێنەری دۆنانیماب توانیان چارەسەرەکە ڕابگرن دوای ساڵێک لەبەر ئەوەی کە توانای پاککردنەوەی مێشکیان هەبوو.