کۆنگرەی ستار داوا دەکات هێرشەکان بوەستێندرێت

کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکدا هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵسەنگاند و هەروەها داواکارییەکانی خۆی لە چوارچێوەی یاسایی و سیاسی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشکەش کرد.

قامیشلۆ

 

کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکی نووسراودا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شەپۆلەکانی هێرشەکانی پەنابەران و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ناسەقامگیری ناوچەکە دەربڕی، لە بەیاننامەکەدا داوای لە سکرتێری HRC-SR کە چاودێری تاکەکان یان ئەو گروپانە بکات کە بە شێوەیەکی نایاسایی کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدەن.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی بێفيڕۆکەوان ٣١ جار هێرشی کردووە

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە تورکیا بە شێوەیەکی سیستماتیکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنێت بۆ کوشتنی ئەو کەسانەی کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بزووتنەوەی ژنان و خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەم شەڕەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ۲۳ی حوزەیرانی ۲۰۲۰ دەستیپێکرد بە شەهیدبوونی زەهرا بەرکەل، هەبوون مەلا خەلیل و ئەمینە وەیسی، ئەندامانی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، لە گوندی هێلین لە کۆبانێ، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ماڵێک شەهیدبوون.

 

لەو کاتەوە تورکیا بە شێوەیەکی سیستماتیکی هێرشی دژ بە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام داوە و زۆرجار خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی کردووەتە ئامانج بۆ لاوازکردنی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە، دەوڵەتی تورکیا ٣١ هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام داوە، لە ئەنجامدا ٤٨ کەس کوژران، ٣٨ کەسیش برینداربوون.

 

هێرشەکان لە ۱۲ی حوزەیرانەوە زیادیان کردووە

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تورکیا قۆناغێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکرد، هێرشەکانی فڕۆکە و تۆپخانەکان بە شێوەیەکی جدی زیادیان کردووە، لە ١٢ی حوزەیرانەوە تورکیا بۆردومان و هێرشەکانی بۆ سەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا فراوانتر کردووە و زیاتر لە ٥٠  موشەکی لە ٣٥ شوێن هەڵداوە و دەیان کەسی کوشتووە.

 

لە ٢٠ی حوزەیران ٢٠٢٣ هێرش بۆ سسەر ئەندامانی خۆبەڕێوەبەری

بەیانی ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گوندی تل شەیر لە باکووری ڕۆژئاوای ناوچەی تیربەسپی لە کانتۆنی قامیشلۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا AANES ی لەسەر ڕێگایەک کە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاردەهێنرا و کردە ئامانج و سێ کەس گیانیان لەدەستدا، لە کاتی هێرشەکەدا، ئەندامانی خۆبەڕێوەبەری بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەچوون بۆ نووسینگەکانیان، یوسرا دەروێش، هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆو لێمان شوێش، جێگری هاوسەرۆک گیانیان لەدەستدا و فورات تومۆی شۆفێرەکەیان بە سەختی بریندار بوو.

 

کێ کرایە ئامانج؟

لەو هێرشەدا هاوڵاتیانی مەدەنی و ئەندامانی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرانە ئامانج، ئەم هێرشە بۆ لاوازکردنی دەستکەوتەکانی سیستمی دیموکراسی ئەنجامدرا، لەوانە یەکسانی ڕەگەزی، جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر ژنانی چالاک لە ڕووی سیاسییەوە و سەرکردەکانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی دادپەروەرانە، لە ڕاستیدا ئەم هێرشانەی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن تورکیاوە ئەنجام دەدرێت پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە و تاوانی جەنگە.

 

سیاسەتی شەڕی تورکیا

بەو هێرشانە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت سەقامگیری ناوچەکە لاواز بکات و هەوڵەکان بۆ شەڕی دژ بە داعش بوەستێنێت و دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە کۆچ بکەن و پڕۆژە دیموکراسییەکەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێکبدات، ئەمەش بەردەوامبوونی پڕۆژەی فاشیستی دەوڵەتی تورکه له دژی گه لی کورد له ناوەوەو دەرەوەی سنوور، به ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی خۆبەڕێوەبەری ڕاگەیاند که به بێ پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیندانیانی داعش له باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دادگایی دەکات، ماوەی چەند ساڵێکە AANES داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ئەندامانی زیندانیکراوی داعش لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتی دادگایی بکەن، بەڵام ئەم داوایە بەبێ وەڵام ماوەتەوە، هەروەها بەڵگە هەیە کە تورکیا ئەندامانی داعشی بە قاچاخ هێناوەتە دەرەوەی کامپی هۆل و هێزە ئەمنییەکانی کردووەتە ئامانج لەو ناوەندانەی کە زیندانییەکانی داعشی تێدا دەستگیرکراون، دەوڵەتی تورکیا پشت بە داعش دەبەستێت بۆ دروستکردنی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.

 

بانگەوازی ئێمە

ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنانی کۆنگرەی ستار نیگەرانین لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە و شەپۆلەکانی پەنابەران و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا، بۆیە داواکارییەکانمان بەم شێوەیەیە:

 

ئەندامانی هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی بەرگریکردن لە خۆی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێویستە دەستبەجێ هەموو هێرشەکان بوەستێندرێن.

 

پلانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازی نوێ قبوڵ ناکرێت و ڕێگەی پێ نادرێت.

 

ئاسمانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێت لە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار و بێچەکدار دابخرێت.

 

دەوڵەتی تورکیا دەبێت بەرپرسیار بێت لە هەموو تاوانەکانی جەنگ.

 

تورکیا دەبێت لە ناوچە داگیرکراوەکان بکشێتەوە.