بەهاری ئەمساڵ لە دڵی شنگالدا جێگیر بووە

کاتێک باران دەبارێت، هەمیشە ەوشەی "باران ببارێت، باران بەرەکەت و بەرەکەتدار بێت" لە زار دێتە دەرەوە. بارانی ئەمساڵ وەک هۆنراوە لەسەر زەوی دەڕژێت. باران وەک ڕووبارێک دەڕژێتە ناو دڵی زەوی و کانییەکی زۆر جوان لەدایک بووە.

شنگال 

 

لە شنگال بەهاری ئەمساڵ تەنها ساتێک نەبوو، بوو بە گۆرانییەکی نوێبوونەوە کە لە دڵەکاندا دەنگی دایەوە، هیوای چاکە و بەرەکەت لە دڵی هەموواندا گوڵی کرد. لەم بەهارە جوانەدا ئەگەر لە منداڵێکی حەوت ساڵانیش بپرسیت پێت دەڵێت؛ “ئەمە جوانترین بەهارە لەم ساڵانەی دواییدا”. 

 

مرۆڤ کاتێک لە دوورەوە سەیری دەشت و دۆڵ و چیاکانی شنگال دەکات، دەبینێت کە خاکەکە لە هەموو شوێنێک بە سەوزایی بەهار ڕازاوەتەوە، بە گوڵی هەموو ڕەنگ و جۆرەکانیەوە. لە سەردەشتەوە تا بارێ، لە بارێوە بۆ دۆهلا، ئێزدییەکان بۆنی بەهاریان هەڵکێشاوەتە دڵیانەوە. بەس سەوزایی و سوور و زەردیان بینیوە. بەس بە ئاوی کانیاوەکان دڵخۆش بوون. بەهار دڵی شوانەکانی دڵخۆش کردووەو زەردەخەنە لەسەر رووخساریانە.

 

تاوسە مەلەک بەرەکەتەکانی بەسەر دەشت و شاخەکانی شنگالدا باراندووە. مانگی ئایارە؛ بەهار هێشتا ئەم وڵاتەی بەجێ نەهێشتووە، بەرخۆدانی هەڵبژاردووە. دەیەوێت بە هەموو هێزی خۆیەوە بەرەنگاری هاوین ببێتەوە. وەک ئەوەی نەیەوێت هاوین بێت.

وەک ئەوەی تۆوی خاچ لە کێڵگەکاندا چێنرابێت. خەڵک دەڵێن کێڵگەکانی شنگال رادەستی گوڵی خەچخەچۆک بوون. هەروەها گوڵەکان بە هەموو جوانیەکانیانەوە هەموو شنگال دەڕازێننەوە. خۆیان بە جوانی شنگال ناودەبەن. تیشکی خۆر ڕادەکێشێت و خۆی لە دێڕی هۆنراوەکاندا دادەنێت.

 

بەهاری ئەمساڵ لە دڵی شنگالدا جێگیر بووە و نایەوێت ئەو دڵە بەجێبهێڵێت. نە شنگال دەیەوێت و نە بەهار...

 

ئەم بەهارە تەنها بەرەکەت نییە بۆ مرۆڤ، بەڵکو بەرەکەتە بۆ هەموو گەردوون و سروشت. ئەو ئاژەڵانەی کە بە ئازادی لەو ژینگە سەوزەدا دەسوڕێنەوە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سروشت هەڵدەپەڕن.