هونەرمەندێک خەڵاتی یەکەمی پێشبڕکێی شێوەکاری لە هەولێر بەدەستهێنا
ناوەندی گەنجان لە هەولێر پێشبڕکێیەکی نیگارکێشانی راستەوخۆی بۆ ژمارەیەک لە وێنەکێشانی گەنج رێکخست، یەکێک لەو هونەرمەندانە یەکەمی پێشبڕکێکە بوو.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٧ی ئایار، لە شاری هەولێر، ناوەندی گەنجان پێشبڕکێیەکی نیگارکێشانی راستەوخۆی بۆ ژمارەیەک لە وێنەکێشانی گەنج رێکخست.
لەنێو کێبڕکێی چەندین بەهرەمەندی بەشداربوودا، هونەرمەند شیریڤان بارانی توانی پلەی یەکەم و خەڵاتی باشترین هونەرمەندی گەنج لە پێشبڕکێکە بەدەستبهێنێت.