سیستەمی ئاگادارکردنەوەی تەندروستی ئامانجی کەمکردنەوەی مردنە بەهۆی شەپۆلی گەرما

لە بەریتانیا سیستەمێکی نوێی ئاگادارکردنەوە خەڵک ئاگادار دەکاتەوە کاتێک بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سیستمی ئاگادارکردنەوەی تەندروستی لەلایەن دەزگای ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا و فەرمانگەی کەشناسیەوە بەڕێوەدەبرێت، ئامانجی کەمکردنەوەی نەخۆشی و مردنە بەهۆی برزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەنێو ئەو کەسانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

 

ئەگەری زۆرە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا شەپۆلەکانی گەرما زیاد ببێت، لەکاتێکدا هاوینی ڕابردوو پلەکانی گەرمای بەریتانیا بۆ یەکەمجار بەرزبووەوە بۆ سەرووی ٤٠ پلەی سیلیزی، کە چوارەم گەرمترین پلەی گەرمای وڵاتەکە بوو کە تا ئەو کاتە تۆمارکرابێت،  لە ١٩ی تەمموزدا گەیشتە ٤٠.٣ و پلەی پێوانەیی تۆمارکرد کە ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵی بەریتانیا بوو.

 

سیستەمی ئاگادارکردنەوەی تەندروستی گەرما بە درێژایی ساڵ کاردەکات، بەڵام وەرزی ئاگادارکردنەوە لە ١ی حوزەیران تا ٣٠ی ئەیلول بەردەوام دەبێت، سیستەمەکە زانیاری و ئامۆژگاری ناوچەیی پێشکەش بە خەڵک دەکات و ڕێنمایی ڕاستەوخۆ دەنێرێت بۆ حکومەت و پیشەییەکانی چاودێری تەندروستی.

 

هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت ناوی تۆمار بکات بۆ وەرگرتنی ئاگادارکردنەوە ڕاستەوخۆ، چوار ڕەنگی ئاگادارکردنەوە هەیە، کە سەوز ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیچ مەترسییەک بۆ تەندروستی نییە، زەرد بەو مانایەیە کە گەرما دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەبێت کە لاوازن و ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەیە و ئەوانەی کە حاڵەتێکی تەندروستی بنەڕەتییان هەیە

سوور بە واتای مەترسییەکی بەرچاوە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان و تەنانەت بۆ کەسانی تەندروست و بەهەمان شێوە کاریگەرییەکی توند لە سەرانسەری هەموو کەرتەکاندا چاوەڕوان دەکرێت.

 

دکتۆر ئاگۆستینۆ سۆسا، بەرپرسی ڕووداوە توندەکان و پاراستنی تەندروستی لە دەزگای ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاند، سیستەمی ئاگادارکردنەوە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، وتیشی: ساڵی ڕابردوو پلەی گەرمی بەرزی پێوانەیی لە سەرانسەری بەریتانیا تۆمارکراوە و بەڵگەکان دەریدەخەن کە ئەگەری زۆرە شەپۆلی گەرمای زیاتر ڕووبدات و چڕتر بێت و لە ساڵان و دەیان ساڵی داهاتوودا زیاتر بخایەنێت.

 

گرنگە بتوانرێت کاریگەرییە ئەگەرییەکانی ئەم شەپۆلە گەرمایانە پێش گەیشتنیان پێشبینی بکرێت بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی و کەمکردنەوەی ژمارەی مردنەکان.

 

ویل لانگ، لە فەرمانگەی کەشناسی، وتی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی مرۆڤەوە لە ئێستاوە هەستیان پێدەکرێت لە هاوینەکانی بەریتانیا و لەگەڵ زیادبوونی دووبارەبوونەوەکان و ماوەی و چڕی ڕووداوەکانی گەرمای زۆر لە دەیەکانی ڕابردوودا.