کوشتنی ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە کۆبانێ شەرمەزار کرا
ئەنجومەنی ژنانی کانتۆنی فورات کوشتنی سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیای لە کانتۆنی مەنبج شەرمەزار کرد.
کۆبانێ
هێرشەکانی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، لە هێرشەکانی سەر کانتۆنی مەنبج، سێ ژنی ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە کوژران، ئەنجومەنی ژنانی کانتۆنی فورات لە ڕاگەیەندراوێکدا کوشتنی ئەو سێ ژنەی شەرمەزار کرد.
ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن ئاواز مەلە بۆزان، ئەندامی دەستەی ژن خوێندرایەوە کە تێیایدا هاتبوو: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر ناوچەکانمان لە زیادبووندایە، ئەوان بەو هێرشانە خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم دۆخە دەقۆزێتەوە، بۆ درێژەدان بە سیاسەتەکانی بەردەوامە لە هێرشەکانی، ئەم هێرشە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەدەنی دروست دەکات، بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی چەتەکان بۆ سەر ناوچەی شەهبا و تل ڕەفعەت، ناچار بوون ڕوو لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکەن.
هێرشە لەشکرکێشیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکەکانمان بەردەوامە، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی دەست لە تاوانە دڕندەکانیان بەرنادەن و بەتایبەتیش لەو هێرشانەدا ژنان و منداڵان دەکەنە ئامانج، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە کانتۆنی مەنبج سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، قەمەر ئەلسۆد و عایشە عەبدولقادر و ئیمان شەهیدیان کوشت، هەر سێ هاوڕێمان نموونەی خۆبەختکەر و بوێری بوون کە دژی مردن بە سووربوون وەستانەوە.