کەسوکاری زیندانییان: ئینکاری و پشتگوێخستن بێئەنجام دەبێت

بنەماڵەی زیندانیان داوای پشتیوانی لە چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن دژی سیاسەتی گۆشەگیری لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەکەن و وتیان: تا کۆتایی لە پشت منداڵەکانمان دەبین.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-ئەو چالاکییانەی کە لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لەلایەن زیندانییەکانەوە بە داواکاری "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە لە مانگی نیساندا بڕیاری پەیوەندی تەلەفۆن بینین قەدەغەکرا، هەروەها کەسوکاری زیندانییەکان بە دروشمی "دەنگ بدە ئازادی" چالاکییەکەیان دەستپێکرد.

 

لە نامەکاندا کە لە زیندانەکانەوە نێردراوە، زیندانییەکان باسیان لەوە کردووە، نابێت پرۆسەکە بە بێدەنگی بمێنێتەوە و ئەوان کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بەوەی کە پاڵپشتی تەنیا لە ڕێگەی کەسوکاری زیندانییەکانەوە دەکرێت، زیندانییان داوایان لە ڕای گشتی کرد پشتیوانی و داخوازییەکانی خۆیان دەرببڕن و ڕایانگەیاند، تا ئەو گۆشەگیرییە نەشکێندرێت، دەست لە چالاکییەکان بەرنادەن، ئەو دایکانەی کە لە چوارچێوەی چالاکیی "دەنگ بدە ئازادی" لە بەردەم زیندان کۆبوونەتەوە، کاردانەوەیان بەرامبەر بە بێدەنگی ڕای گشتی دەربڕی و ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە لەم پڕۆسەیەدا کارێکی هەمیشەیی و کاریگەر بکرێت.

 

 ئاشتی و سەقامگیری لە ڕێگەی دیالۆگەوە پێکدێت

سەباحەت ئیرماک، یەکێک لە کەسوکاری زیندانیان، ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت دابڕان لە زیندانەکان و زیندانی ئیمرالی کۆتایی پێبێت و هەموو لایەک پشتیوانیان بکەن و وتی: لە ئاشتییەکی شکۆمەند زیاتر هیچی ترمان ناوێت، لێرەین بۆ ئەوەی چیتر دڵی دایکان ئازار نەچێژن،زیندانییەکان ئەم کارە بۆ هەموومان ئەنجام دەدەن، ئەشکەنجە و دڕندەیی هەمیشە بەرامبەر منداڵەکانمان دەکرێت، ئەم دڕندەییە بەسە، دەنگی ئێمە لە کوێوە دێت؟ ئەمەش بەردەوام دەبێت تا ئەو سنووردارکردنە لانەبرێت و ئازادی بەدەست دێت، ئاشتی نەک هەر لە باکووری کوردستان و تورکیا بەڵکو لە هەموو جیهاندا نامێنێت, زیندانییەکان ئێستا بە هەموو توانایانەوە چاوەڕێی دەنگێکن لە دەرەوە، دەڵێن ئێمە تەلەفۆن بۆ خێزانەکانمان ناکەین بۆ ئەوەی لە گۆشەگیری تێبگەین، ئێستا با خەڵک تێبگات کە چی ڕوویداوە، هەمووان دەست بخەنە سەر ویژدانی خۆیان و بڵێن واز لەم دڕندەییە بێنن، ئیتر قبوڵی ناکەین، بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێک دەدەین، ئەگەر ئەمڕۆ قسە نەکەین، سبەی کاری زۆر خراپتر دەکەن، ئاشتی و سەقامگیری لە ڕێگەی دیالۆگەوە پێکدێت.

 

 "بە ئینکاری و پشتگوێخستن ناتوانیت ئەنجام بەدەست بهێنیت"

فەرەح ئاکبولوت ئاماژەی بەوەکرد، گۆشەگیری جیاواز نییە لەگەڵ ئەشکەنجەدان و داوای لە گەل کرد دژی گۆشەگیری زیندانییان بوەستن و وتی: هاتووین بۆ ئێرە بۆ پشتیوانی لە زیندانییەکان، لە زیندانەکاندا پێشێلکاریی جددی هەیە و ڕووبەڕوی گۆشەگیری دەبنەوە، سووکایەتی و نادادپەروەری زۆر هەیە، لێرەین بۆ ئەوەی بیوەستێنین، ئەم گۆشەگیرییە نەک تەنها لەسەر گەلی کورد، بەڵکو لەسەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە کە ئاشتی و دیموکراسییان دەوێت جێبەجێ دەکرێت، ئەمڕۆ وەک گەلێک پێویستە ئاگاداری زیندانەکان بین، ساڵانێکە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان تووشی گۆشەگیری بووە، بۆی نییە لەگەڵ خێزانەکەی یان پارێزەرەکانی کۆببێتەوە، ئەمە جگە لە ئەشکەنجە هیچی تر نییە، ئەمڕۆ هەرکەسێک قسە بکات یەکسەر دەخرێتە زیندانەوە، بەسە ئەم شەڕە، بە ئینکاری و پشتگوێخستنیان ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن، ساڵانێکە ئەمە دەڵێین،  لەمەودوا بەردەوام دەبین لەم قسەیە، تا کۆتایی لێرەین. ئەگەر تاکە کەسیش بین، لە پشت زیندانییان دەبین.

 

"نازانین لە زیندان چی ڕوودەدات"

بەهیە سەڤیم ئاماژەی بەوەشرد، گۆشەگیری لە زیندانەکەدا بە گومان و ئەشکەنجە هێندەی تر جددیتر بووە، پێویستە بە زووترین کات ئەم مردنەڕابگیرێت و هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن، وتی: ئێمە دایکین و دەڵێین چیتر دایکان ناگرین، بەڵام لەم پرۆسەیەکداین کەس گوێی لە داوای ئاشتیمان نییە، نابێت ئەشکەنجەمان بدەن، خودا بەو شێوەیە دروستی کردووین، ئینجا بڕۆ پرسیار لە دروستکەر بکە،  زیندانییەکان لە زینداندا دەکوژرێن، بەڵام بە خۆکوژی ناوی دەبەن، نازانین ئێستا لە زیندان چی ڕوودەدات، داوا لە هەموو دایکان دەکەم دەستی یەک بگرن و ئەم کۆمەڵکوژییە ڕابگرن، کوشتنی باوکان لەبەردەم منداڵدا مرۆڤانە نییە، دەیانسپێرم بە خودا، تا دوا هەناسەمان لە پشت منداڵەکانمانەوە دەبین، تا دوا سات لەسەر شەقامەکان دەبین و بۆیان تێدەکۆشین.