"دەبێت بە هەڵمەتی خۆپاراستن کۆڵەکەی سەرمایەداری لەناوببیەین"

سۆنگول گولەر، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتار و ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی کامپی پەنابەرانی مەخموور، باسی لە هەنگاوی خۆپاراستن کرد و ڕایگەیاند، پێویستە ژنان بە خۆپاراستن ئەو کۆڵەکە سەرمایەدارییە لەناو ببەن.

بەرژین کارا

 

مەخموور- خۆپاراستن مافێکی سروشتییە و هەموو مرۆڤێکی زیندوو لە گەردووندا مافی خۆپاراستنی هەیە، پاراستن تەڤگەرێکە بۆ دروستکردنی بینا و پرد لە نێوان مرۆڤ و سروشت و بوون، وەک ئەوەی هەموو پارچەکان تەواوکەری یەکتر بن، هیچ زیندەوەرێک نییە کە لاواز بێت، مرۆڤ یەکێکە لە بوونەوەرە زیندووەکانی سروشت، لە سروشتدا، هەموو ئاژەڵێک یان ڕووەکێک، هەندێکیان بۆن دەکەن، هەندێکیان هەستیان هەیە، هەندێکیان بەهێزن، هەروەها مرۆڤ بە عەقڵی خاوەن سیستمی پاراستنە.

 

کاتێک داگیرکردن، هێرش، کۆمەڵکوژی، سوکایەتیکردن بە گەل و وڵاتەکەت هەیە، مافی ژیان ڕێگەپێدراو نییە، ئەو کاتە پاراستن دەبێتە مافێکی ڕەوا، لە هەموویان زیاتر، وەک گەلی کورد بەتایبەتی ژنان، پێویستمان بە خۆپاراستن هەیە، لەگەڵ زیادبوونی هێرشە فاشیستییەکان لە ناوەوە و دەرەوە، یەکێک لەو بابەتانەی کە زۆرترین گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ماف یان ئەرکی خۆپاراستنە، ئەمڕۆ لەسەر ئەم بنەمایە گفتوگۆ لەسەر ئەرکی خۆپاراستن دەکرێت و ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێن.

 

سیستمی دەسەڵاتداری هەوڵدەدات کۆمەڵگە بە هەموو شێوەیەکی پیس بگرێت و سەرکوت بکات، لە هەمووی گرنگتر، ئەوان هەوڵ دەدەن ئەم کارە لە کەسایەتی ژنان و گەنجاندا ئەنجام بدەن، ڕۆڵی سەرەکی بۆ لەناوبردنی هەموو یارییەکی نامرۆڤانە وەک لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە، ڕۆڵی ژنانی گەنجە، کاتێک کۆمەڵگە خاوەن هێزو ئیرادە بێت، هیچ بەربەستێک ناناسێت و خەباتێکی بێهاوتا دەکات.

 

لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠دا، کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان "پاژک"و کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" بەیاننامەیەکی نوسراوی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایان لە هەموو ژنانی جیهان کرد کە پەرە بە خۆپاراستن بدەن و  پێویستە خۆپاراسنی ژنان لە دەوڵەت و دەسەڵاتی نەتەوەیی و سیسەمی پیاوان ببڕدرێت و ئەگەر خۆی بسپێرێت بە ڕێکخراوبوون دەتوانێت خۆی بپارێزێت.

 

سۆنگول گولەر، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتارو ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی کامپی پەنابەرانی مەخموور، لەبارەی هەنگاوی خۆپاراستن ڕایگەیاند، پێویستە ژنان بە خۆپاراستن کۆمەڵەکەی سەرمایەداری لەناو ببات، لە پڕۆسەیەکی لەم شێوەیەدا، خۆپاراستن لە دژی هەموو هێرشێکی مەترسیدارە.

 

لە سەرەتای وتارەکەیدا، سۆنگول گولەر پێشوازی لە هەڵمەتی خۆپاراستن کرد کە لەلایەن پاژک و کەژەکە دەستیپێکردووەو و وتی: جەنگی جیهانی سێیەم بە هەموو گەرمی و توندوتیژییەکەیەوە بەردەوامە، لەم خولەدا شەڕی قورس لە وڵاتانی دیکەشدا ئەنجام دەدرێت، لە پرۆسەیەکی لەم شێوەیەدا، هەڵمەتی خۆپاراستن پێویستە، چونکە ئێمە بێگانە نین لەو جەنگانە، بیر و کولتووری جەنگ، هێرشکردن، وێرانکردن و تاڵانکردن. ئەو شەڕەی کە ئێستا هەیە جۆر بە جۆرن، نەک هەر لە ڕووی سەربازییەوە، بەڵکو لە هەموو لایەکەوە شەڕ بەردەوامە، لە ڕاستیدا ئەو سیستەمە شارستانییەی کە دامەزرا گەورەترین هەڵمەتی دژ بە ژنان بوو، ئەمە گەورەترین هێرش بوو بۆ سەر کولتووری دایک بۆ ژن، دوای سیستمی شارستانی و دواتر، شەڕی دژ بە زایەندپەرستی کولتوور، زمان، ئایین، بیر، توندوتیژی، ئابووری و سیاسەت، واتە دەتوانین بڵێین کە لە هەموو ڕوویەکەوە بەبێ کەمکردنەوە بەردەوام بوو، تا ئەمڕۆش ئەم شەڕە بەردەوامە، ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو شەڕانەوە.

 

"لە سەر بنەمای فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ڕێکخستنێک دامەزراوە"

سۆنگول گولەر ئاماژەی بەوەکرد، فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر بنەمای ئازادی ژنانە بەرامبەر بەو بیرەی کە ژنان بە کۆیلە دەکات و وتی: تا ئەم ساڵانەی دوایی کاتێک بە سیستەمی سەرمایەداری ناودەبران، ژنان لە بازاڕ و شەقامەکاندا موڵک و سامان و پارەیان پێدراوە لە هەستەکانیانەوە بۆ جەستە و بیر و ڕۆح و مێشکی بە پارچە پارچە فرۆشراون، هەموو ئەمانە ئەنجامی جەنگەکە بوون، لەبەر ئەم هۆکارە، وەک تەڤگەری ژنان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، کە دژی ئەم سیستمە دڕندانەیە دامەزرا، سەرەتا وتی کە دەبێت ژنان خۆیان ئازاد بکەن و ئەگەر ژنان ئازاد بن، ئەوا ژیان ئازاد دەبێت، واتە ڕێکخراوێک لەسەر ئەم فەلسەفە و ئایدۆلۆژیایە دامەزراوە وەک ژنانی کورد.

 

"پێویستە ژنان لە هەموو بوارەکاندا هۆشیار و ڕێکخراو بن"

سۆنگول گولەر ئاماژەی بەوەدا لە بەرامبەر هێرشەکاندا خوێندنی ڕاست و سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک لەسەر بنەمای خۆپاراستنی ژنان گرنگەو وتی: ئەگەر نەمەوێت زیانم پێبگات، پێویستە خۆم ڕێکبخەم. ئەگەر نەمەوێت ڕۆح و جەستەم ئەو کەسە بن کە هەموو شتێک بەسەریدا بسەپێنن، دەبێت هۆشیارو ڕێکخراو بم، ئەگەر نەمەوێت منداڵەکانم بەشداری لە جەنگە پیسەکاندا بکەن و کۆمەڵکوژ بکرێن، دەبێت خۆم ڕێکبخەم، ئەگەر نەمەوێت شارەکەم و وڵاتەکەم داگیر بکرێن، دەبێت خۆم ڕێکبخەم، واتە پێویستە خۆمان ڕێکبخەین، خۆت ڕێکبخە لە ڕووی مێشک، هەستەکان، بیرو زانستەوە.

 

"پێویستە ئەو کۆڵەکە سەرمایەدارییە لەناو ببەین"

لە کۆتایی قسەکانیدا سۆنگول گولەر ئەوەیخستەڕوو، پێویستە ژنان خۆیان ڕێکبخەن دژی ئەو جەنگەی کە خەڵک و سروشت و کۆمەڵگەکان دابەش دەکات و وتی: ئەگەر سیستمێک کە ساڵانە ئەستوورترین کۆڵەکەی وەک سەرمایەداری ژن بێت، دەبێت ئەو کۆڵەکەیە لەناو ببەین، چونکە ئەم سیستمە سەرمایەدارییە لەسەر بنەمای ژنان دامەزراوە. پێویستە بە باشی لێی تێبگەین و لێکی بدەینەوە، ئەگەر سیستەمەکە لەسەر ئێمە بونیا بنرێت و ئێمە ئەستوورترین کۆڵەکە بین، پێویستە لەناوی ببەین.