کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات بۆ بەرنامەی ساڵ کۆبووەوە
کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات بە دروشمی "بە تێکۆشانی ژنانی ئازاد، داگیرکاری تێکدەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" کۆبوونەوەی ساڵی خۆی دەستپێکرد.
کۆبانێ
کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری باقی خیدۆ بە دروشمی "بە تێکۆشانی ژنانی ئازاد داگیرکاری تێکدەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" دەستی پێکرد، ژنان بە جلوبەرگی کوردی خۆیان و بە ئامادەبوونی ژنانی کورد و عەرەب چاوپێکەوتن لەگەڵ یەکتر ئەنجام دەدەن، لە کۆبوونەوەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وێنەی ژنانی تێکۆشەر و ئاڵای کۆنگرەی ستار هەڵواسران، چوار ژن بۆ دادگا هەڵبژێردران دوای خولەکێک ڕێزگرتن، وتار لەلایەن فەلەک یوسف ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی فورات خوێندرایەوە.
پاشان ڕاپۆرتی ساڵ لەلایەن مادلین شێخ خدر وتەبێژی بواری کۆمەڵایەتی ژنانی هەرێمی فورات خوێندرایەوە بارودۆخی سیاسی و بارودۆخی ڕێکخراوەیی و بارودۆخی ژنان و بارودۆخی هەماهەنگی و پلاندانان و پڕۆژەکانی ساڵانی داهاتوو تاوتوێ کرا.
کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکە بەردەوامی دەبێت.