هەرێمی باسک پشتیوانی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا دەکات
شاندێکی ژنانی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا سەردانی پەرلەمانی باسکیان کرد، پەرلەمانی ئەو هەرێمەش پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆبەڕێوەبەری سوریا دەربڕی، ڕایگەیاند دانپێدانان بە خۆبەرێوەبەرایەتییەکە دەکاتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە. ناوەندی هەواڵ

شاندێکی ژنانی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا سەردانی پەرلەمانی باسکیان کرد، پەرلەمانی ئەو هەرێمەش پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆبەڕێوەبەری سوریا دەربڕی، ڕایگەیاند دانپێدانان بە خۆبەرێوەبەرایەتییەکە دەکاتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٢ی مانگی کانوونی یەکەم کۆبوونەوەی نێوان شاندی ژنانی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا لەگەڵ پەرلەمانی هەرێمی باسک لە ئیسپانیا ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئابوریو سیاسی لە خۆبەڕێوەبەرایەتی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا کرا، هاوکات شاندەکە چەندین بەڵگە و ڕاپۆرتی لەبارەی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر ڕۆژئاوا خستەبەرچاو.
پەرلەمانی هەرێمی باسک لە ئیسپانیا پشتیوانی خۆی بۆ خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرهەڵاتی سوریا دووپاتکردووە، بەڵێنیدا لە پەرلەمانی ئەو هەرێمەدا دانپێدانان و پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆبەڕێوەبەرییەکە دووپاتبکەنەوە، لە هەمان کاتدا شاندە داوایاکرد، لە ڕێگای ئەو بەڵگانەی پێشکەشی پەرلەمانی ئەو هەرێمە کراون تاوانکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان دژ بە مرۆڤایەتی بوەستێنن.