کۆنگرەی ستار: هێرش بۆ سەر ڕێبەر ئۆجالان ژنان و گەلان دەکاتە ئامانج
کۆنگرەی ستار ئەو لێدوانە هێرشبەرانەی شەرمەزار کرد، کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەروین بوڵدان، دراون و بە ڕێبازێکی دوژمنکارانەی دەزانێت کە ژنان و گەلان دەکاتە ئامانج.

ناوەندی هەواڵ
ئەو لێدوانە هێرشبەرانەی ئەم دواییە لە پەرلەمانی تورکیا دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دراون، شەپۆلێکی شەرمەزارکردنی لە بازنەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا لێکەوتەوە، بە تایبەتی لە نێو ئەو هێزانەی کە داکۆکی لە ئاشتی و دیموکراتیکی دەکەن، ئەم لێدوانانە درێژکراوەی قسە و باسی وروژێنەرن و ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی گرژییە ناسیۆنالیستییەکانن لە وڵاتدا.
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لێدوانی هێرشبەرانەی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرد و بە هێرشێکی ترسنۆکانەی دەزانێت کە ئامانج لێی چاندنی سەرلێشێواوی و تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتی و دیموکراتیکە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو سووکایەتییە دووبارەبووانە دەکەین کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە لە داوای خوشک وبرایەتی لەنێوان گەلاندا، ئەو لێدوانانەی مەسوات دەروێش ئۆغلۆ و توران گۆمێز، ئەندامانی پارتی "چاک"ی تورکیا، لە پەرلەماندا دەیدەن، جگە لە قسەی وروژێنەر هیچی تر نابینێتەوە کە دوورە لە بەها سیاسی و ئەخلاقییەکان.
کۆنگرەی ستار دووپاتیکردەوە، کە ئەو سوکایەتیانە ڕێگری لێناکات لە درێژەدان بە خەباتی دادپەروەری و ئازادی، داوای ڕێزگرتن لە کەسایەتییە سیاسییەکان دەکات کە نوێنەرایەتی دەنگی گەل و خواستەکانیان بۆ ئاشتی دەکەن، وتی: لەئەنجامی ئەم قسانە، ئەمڕۆ دەزانین کە لە پێوەری یاری تۆپی پێی جۆرجیا و تورکیادا، سووکایەتی قێزەون ئاڕاستەی ڕێبەر ئۆجالان کرا، ئێمە زۆر باش دەزانین کە کەسانی وەک توران گۆمێز و مەسوات دەروێش ئۆغلۆ، بە هاندانی ڕق و کینە لە نێوان گەلاندا ڕێگا بۆ ئەم شتانە خۆش دەکەن، چونکە ئەوان جگە لە هاندانی ناتەبایی هیچی تر ناکەن، لە ڕاستیدا ئەمان ە بە شەڕ و کوشتنی گەنج و هاوڵاتیان و قەیران دەژین و سوودی لێ وەردەگرن، هەر بۆیەش ئاشتی لە نێوان گەلاندا ناوێت و خەریکی ئەو هەوڵە گڵاوانەیە بۆ کارکردن دژی ئاشتی.
جەخت لەوە کراوەتەوە، ڕاستی ئێستا بە هەموو جیهان ناسراوە، ڕێبەر ئۆجالان ئەمڕۆ یەکێکە لە تاکە دڵسۆزەکان بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی و ئارامی کۆمەڵگەکان، هەرچەندە ڕێبەر ئۆجالان لە مێژە کار بۆ ئاشتی بۆ گەلانی تورکیا دەکات، بەرەنگاربوونەوەی ژەهرەکانی ناسیۆنالیزمی داوە، هەروەها بەردەوام بووە لە چەسپاندنی پڕۆژەی ئاشتی و دیموکراتیکی بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ لە ژێر بارودۆخی سەختی گۆشەگیریدا، تەنها بۆ ڕێگریکردن لە ململانێی نێوان گەلان، ئەم شێوازانە بە تەواوی قبوڵ ناکرێن، ئەم ڕێبازە ڕێبازی کۆمەڵێک ناسیۆنالیست نییە، بەڵکو سیاسەتێکی سیستماتیکی و بە ئەنقەستە، هۆکارەکانی پرسی کورد پشتگوێ خراوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، دەزانین سێگۆشەی دەوڵەت و سوپا و نەتەوە ناسیۆنالیزمی تورکیا قوڵتر دەکاتەوە، دووبەرەکی و ڕق و کینە لەنێو گەلاندا زیاتر دەکات، ئەوانەی ڕێگە بۆ ئەو مەترسییانە خۆش دەکەن، لە ناخی خۆیاندا دوژمنایەتی وڵاتی خۆیان و گەلی خۆیان دەکەن، چونکە دژی ئاشتی و دیموکراتیکی گەلانن و تەنها بە شەڕ ڕازین، لێدوانەکانی مەسوات دەروێش ئۆغلۆ، سەرکردەی پارتی چاک، درێژەپێدەری ململانێ نێوان گەلان و هاندانێکە بۆ فاشیزم و سووکایەتیکردن بە هەموو گەلان پێکدەهێنن.
ئەوەش هاتووە: لەبری ئەم ڕەفتارە، پێویستە لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆببنەوە و هەوڵبدەن بۆ داهاتوویەکی دیموکراتیکی بۆ تورکیا، بەڵام ئەوان پەیڕەوی ئەم ڕێبازەیان کرد و تێکدانی پرۆسەکەیان کرد، کە ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە.
کۆنگرەی ستار لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوەکردەوە، کە هێرشکردنە سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تەنها بە شێوەیەکی تایبەتی نییە، بەڵکو هەموو ژنان و گەلانی بەدوای ئازادی و دادپەروەریدا دەکەنە ئامانج، وتیشی: ئێمە لە کۆنگرەی ستار، ئەو ڕێبازە لە دژی پەروین بوڵدان شەرمەزار دەکەین، پێویستە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان شەرمەزاری بکەن و وەڵامی بدەنەوە، وەک ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان وتان ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی ئێمەیە، و هیچ زیانێک بۆ ئەو و نە بە سیاسەتمەدارانمان قبوڵ ناکەین، هەر بۆیە پێویستە هەموو دۆست و ڕێکخراوەکان لە دژی ئەو شێوازانە بوەستن و ئەو تاکانە ئاشکرا بکەن بۆ ئەوەی نەوێرن قسەی لەو جۆرە دووبارە بکەنەوە.