کۆنگرەی ستار: بەپێشەنگایەتی شەهیدان مێژووی قارەمانێتی دەنووسین
کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکدا یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە و وتی: لە پێشەنگایەتی شەهیداندا، ئێمە هەموو مانگ و ڕۆژێک و کاتژمێرێک مێژووی پاڵەوانێتی دەنووسین.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکی نووسراودا یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە و ڕایگەیاند لە پێشەنگایەتی شەهیداندا هەموو مانگ و ڕۆژێک و کاتژمێرێک مێژووی پاڵەوانێتی دەنووسین، به سەرکەوتوویی خەونەکانی شەهیدان بەدی دەهێنین.
تێیدا هاتووە: "پەکەکە پارتی شەهیدانە" بۆیە دەڵێین کە خاوەنە یاساییەکانی پارتی شەهید و ڕێبەرێتییە، هەمیشە کاتەکانمان لە مانگی ئایاردا بەسەر دەبەین و بەرزکردنەوەی خەبات دەست پێدەکەین.
وەک دەزانرێت ڕێپێوانمان بە درێژایی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدەکان هەمیشە ئێمەی بەهێزتر کردووە، ئەمڕۆ ملیۆنان کچ و کوڕ لە بەهادارترین چیاکان و زیندان و شارەکانی ئەم وڵاتە بەرخۆدان دەکەن، ئەگەر ئەمڕۆ گەنجەکانمان لە بەرامبەر پێشکەوتووترین چەکی ناتۆ بەرۆخدان دەکەن لە چیاکان، ئەوا بۆ چەند مانگێک لە زینداندا مانگرتن لە خواردن دەکەن و بەرە بەرە لە سەرکەوتن نزیک دەبینەوە، ئەمە ئەنجامی ئەم ڕۆحە پیرۆزەیە.