تەژەئا: بە پێشەنگایەتی دایکان تێکۆشان بەرز دەبێتەوە
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" لە ڕۆژی دایکدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو سەرنجی خستە سەر گرنگی ڕۆڵی دایک لە کۆمەڵگەداو تێیدا هاتووە: بۆ ئەوەی شایستەی کارەکانیان بین، تێکۆشانمان زیاد دەکەین.
ناوەندی هەواڵ
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" بە بۆنەی ڕۆژی دایکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوو ئاماژە بەوەکراوە ژنان بە کارو ڕەنجی خۆیان بە هەزاران بەهایان دروستکردووەو ناوی ژنان هەمیشە پەیوەست بووە بە ژیانەوە، هەزاران ساڵە ژنان کۆمەڵگەیی بوون بەرەوپێشەوە دەبەن و بناغەی کولتوور، ژیان و داهێنانی ئافراندووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: دایکانی کورد بۆ پاراستنی شکۆیی کۆمەڵگە لە ژێر ناوی جیاوازدا بەرخۆدانیان کردوە و سیستمی فاشیستیان ترساندووە و لە دژی نادادپەرەوەری بە بوێرییەوە تێکۆشاون، بۆیە لە دژی دایکانی کورد، فشاری سیستمی دەسەڵاتداری فاشیست زیاتربووە، چەندین لە دایکانی کورد لە زیندانەکاندان.
"ئەم هاوارە هەموو ڕۆژێک گەورە دەبێت"
بۆ گەلی کورد ژن و دایک بناغەی بە کۆمەڵگەیی بوون و هەروەها ناسنامەی پێشەنگ و سەربەرزیین، ئەو ڕووناکییەی لەسەر دەستی دایکە ئوەیش ئافرێندراوە، لە ڕۆژگاری ئەمرۆماندا لە کەسێتی دایکانی کورددا بووە بە سەردەمێکی گەردوونی، لە تاریکایی ١٢ی ئەیلولدا کە قڕکردن دەسەپێندرا، دایکانمان بە بێ ترس و بە بوێرییەوە خاوەندارییان لە ڕۆڵەکانیان کرد، لە دژی زوڵم و ستەمدا دایکانمان؛ جارێک دەبنە دایکانی شەممە، جارێک بە دایکانی ئاشتی، جارێک بە دایکانی لەچک سپی، جارێکیش بە دایکانی دادپەرەوەری، ناهێڵن جارێکی تر کۆمەڵگە لە شکۆ و بەهاکانی خۆی دوورکەوێتەوە.
ئەمڕۆ، لە هاواری دایکە ئەمینە شەنیاشار، جارێکی دیکە هێز و بڕیاری ژنانی کورد دەبینین، دایکە ئەمینە پرسیار لە بکوژانی منداڵەکانی دەکات داوای لێپرسینەوە لەو سیستەمە دەکات، داوا لە هەموو خەڵکی بێ ڕەوشت دەکات بۆ بەرپرسیارێتی، بە هەڵوێستی ئەو، ویژدان خەڵک بەئاگا دەهێنێتەوە و ئەم هاوارە هەموو ڕۆژێک گەورە دەبێت.
هەر لە ڕاگەیانداوەکەدا ئەوە دەسنیشانکراوە تێکۆشانی دایکان تەنها لە جوگرافیایی کورداندا سنوردار نەبووە و لە سەرانسەری جیهاندا بە هەمان شێوە چەندین دایک و ژن تێکۆشان بەڕێوەدەبەن.
تەژەئا لە کۆتایدا ڕاگەیەنداوەکەیدا ڕۆژی دایکانی پیرۆزکرد و ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی تێکۆشانی دایکان کرد لە ناو کۆمەڵگەدا.