ڕێکخراوی ستێرک بەیاننامەیەکی دژی کوشتنی منداڵان بڵاوکردەوە

ڕێکخراوی ستێرک بۆ داکۆکی لە مافی منداڵان بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی تەهنا لە مەنبج بڵاوکردەوەو لە ئەنجامدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستداو سێ منداڵیش برینداربوون.

قامیشلۆ

 

ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم، حکومەتی تورکیا هێرشیکردە سەر گوندی تەهنا کە هاوسنوورە لەگەڵ مەنبج و لە ئەنجامدا دوو منداڵی تەمەن ٥ بۆ ٩ ساڵان گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵیش برینداربوون، لەدژی ئەو هێرشانە، ڕێکخراوی ستێرک بۆ داکۆکی لە مافی منداڵان لە قامیشلۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، بەیاننامەکە بە بەشداری منداڵان لە قوتابخانەی شەهید مستەفا گولۆ درا.

 

"منداڵان لە تەمەنی منداڵی خۆیان ناژین"

 لە بەیاننامەکەدا کە ڕۆبین عەبدوڵا خوێندییەوە تێیدا هاتووە: لە هەموو ئەو هێرشانەی لە جیهاندا ڕوودەدەن، زۆربەی منداڵەکان دەکوژرێن و بەتایبەتیش لەو هێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات، منداڵان ژیانی خۆیان لەدەست دەدەن و ٨٠%ی منداڵان منداڵی خۆیان لەدەستداوە، منداڵان ڕۆژانە لێیان دەدرێت و دەستدرێژی دەکرێتە سەریان، ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشی کردە سەر گوندی تەهنا کە بەشێکە لە شاری مەنبەج و لە ئەنجامدا دوو منداڵی تەمەن ٥ ساڵ و ٩ ساڵ گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵیش بریندار بوون، ئەم ڕووداوە یەکەم ڕووداو نییە کە لە ناوچەکانی ئێمەدا ئەنجام بدرێت و منداڵانیش ئامانجی ئەو هێرشانەن، ڕۆژانە ڕووداوی لەم شێوەیە لەبەرچاوی هەمووان ڕوودەدەن، بەڵام بێدەنگی هەیە.

 

 بەناوی ڕێکخراوی ستێرک بۆ چاودێری و پاراستنی مافەکانی منداڵان و هەموو منداڵانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، داوا لە هەموو هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین ئەرکی خۆیان بەجێبێنن، بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی واژۆیان کردووە، بۆ پاراستنی هەموو منداڵانی جیهان، هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕابگرن.

 

بەیاننامەکە بە دروشم کۆتایی هات.