ڕێکخراوی سارا: کاتی ئەوەیە کە لێپرسینەوە کۆمەڵکوژیی ژنان بکەین

ڕێکخراوی سارا بۆ کۆمەڵکوژکردنی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ناوی ئەیا سلێمان ئەلهەجیج ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە لێپرسینەوە کۆمەڵکوژیی ژنان بکرێت.

ڕێکخراوی سارا بۆ کۆمەڵکوژکردنی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ناوی ئەیا سلێمان ئەلهەجیج ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە لێپرسینەوەی کۆمەڵکوژیی ژنان بکرێت.

حەسەکە

 

لە ١ی ئەیلولدا منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی ئەیا سلێمان ئەلهەجیج، لە شەقامی میشرف لە حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەلایەن ماڵی سیراج ئەلعەباس-ی دراوسێییەوە، ڕووبەڕووی توندوتیژیی و لیدان بووەوە.

ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە بەردەم ناوەندی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لێدوانەکە لەلایەن لەیلان سلێمان ئەندامی ڕێکخراوەکە خوێندرایەوە.

 

لەیلا سلێمان سەرنجی خستە سەر تێڕوانینی کۆمەڵگا و وتی: "ئەو ڕووداوانەی کە لە کۆمەڵگەدا ڕوودەدەن وەک کوشتاری ژنان ڕقی هەزاران ساڵەی هۆشی پیاوسالاری نیشان دەدەن، ئاگایی پیاوسالاریی کۆمەڵگا لە مەترسیدایە و دەگاتە ئاستێک کە ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕوودەدات سزاکەیان هەمیشە شەرەفمەند بووە، بەڵام ئەمڕۆ چیە؟ ئایا کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بوو، ئاستی مێشکی وەک منداڵێکی ٣ ساڵان بوو، ئەو خاوەن پێداویستی تایبەتە چۆن بەم شێوەیە دەکوژرێت؟ ئەم ڕووداوە دژی پێوەر و ڕەوشتی مرۆییە و کاتی ئەوەیە کە بەرپرسیار بین، پێویستە ئاستی تێکۆشان لە دژی ئەم عەقڵییەتە بەرز بکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین کۆمەڵگایەکی تەندروست دروست بکەین،  ئێمە بە توندی ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکانی ژنان دەکەین و داوای لێپرسینەوە دەکەین بۆ ڕێگریکردن لەو ڕووداوە نائەخلاقیانە"

 

بەیاننامەکە بە دروشمی "ژن ژیانە، ژیان کوشتن نییە" کۆتایی هات