ڕێکخراوی جیهانی کۆچبەران: لە هەر ٣٠ کەسێک یەکێکیان کۆچدەکات
ڕێکخراوی جیهانی کۆچبەران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی جەنگ و توندوتیژییەکانەوە لە ٢٠٢٠ کۆچکردن زیادی کردووە، لە هەر ٣٠ کەسێک یەکێکیان کۆچدەکات. ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی جیهانی کۆچبەران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی جەنگ و توندوتیژییەکانەوە لە ٢٠٢٠ کۆچکردن زیادی کردووە، لە هەر ٣٠ کەسێک یەکێکیان کۆچدەکات.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی کۆچبەرانی جیهانی IOM ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی کۆچبەران لەسەر ئاستی جیهاندا بڵاوکردەووە، تێیدا ئاماژەیان بەوە کردووە ٢٥ ملیۆن کەس کۆچیان بۆ وڵاتی دەرەوە کردووە، ٥٥ ملیۆن کەس لە جیهانیشدا لە وڵاتەکانی خۆیاندا ئاوارەبوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هۆکاری کۆچکردن و ئاوارەبوون گەڕێندراوەتەوە، بۆ کارەساتی سروشتی، کەرەنتینە بەهۆی پەتایی کۆرۆنا، پێکدادان، جەنگەکان و توندوتیژی، بەردەوامیش ئەو ئامارانە ڕوو لە زیادبوونن، لە هەر ٣٠ کەسێک یەکێکیان کۆچدەکات.
هاوکات ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات لەدایک بوون ژمارەیان گەیشتووەتە ٢٨١ ملیۆن کەس، لە کاتێکدا لە ٢٠١٩ ژمارەیان ٢٧٢ ملیۆن کەس بووە، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، سۆماڵ، ئەسیوبیا و باشووری سودان وەک ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین کۆچیان تێدابووە، لە پلەی سێیەم ئەسیوپیایە کە ١.٧ ملیۆن کەس ناچاری کۆچکردنبوون، هاوکات وڵاتی سۆدان لە ساڵی ڕابردوودا نزیکی دوو ملیۆن هاوڵاتی کۆچیان کردووە.
زۆرینەی ئەو کەسانەی کە کۆچدەکەن، بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەڕۆن، لەو نێوەندەشدا وڵاتی ئەڵمانیا زۆرترین کۆچبەری وەرگرتووە، تا ساڵی ٢٠٢٠ لە ئەڵمانیا ١٦ ملیۆن پەنابەر هەیە.