ئاماری توندوتیژییەکانی مانگی تشرینی یەکەم

لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هەزار و ١٥٢ توندوتیژی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی تۆمارکراوە، ١٩ دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراوە. ناوەندی هەواڵ

لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هەزار و ١٥٢ توندوتیژی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی تۆمارکراوە، ١٩ دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تودوتیژی دژی ژنان و خێزانی هەرێمی کوردستان ئاماری مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەووە.

بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی ئەو مانگەدا هەزار و ١٥٢ توندوتیژی بەرامبەر ژنان تۆمارکراوە، کە دوو حاڵەتی کوشتن، پێنج حاڵەتی خۆکوشتن، ٩ خوسوتان، ١٩ دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراوە، هاوکات هەزار و ١١٧ سکاڵا تۆمارکراوە.

 

لە پارێزگای هەولێر ٤٧٢ توندوتیژی تۆمارکراوە، لە دهۆک ٢٢٩، سلێمانی ٣٢١، گەرمیان ٧٣، ڕاپەڕین ٣٧، سۆران ٢٠ توندوتیژی تۆمارکراوە.