چارەسەری مەساج  ئازاری پشت کەمدەکاتەوە

لە توێژینەوەیەکدا ئەوەخراوەتەڕوو، چارەسەری مەساج یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری پشت دەدات، ڕێگایەکی کاریگەرتر و بەسوود ترە لە بەکارهێنانی دەرمان ئازارشکێنەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

چارەسەری مەساج ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری درێژخایەنی پشت بۆ ئەو کەسانی بە دوای چارەسەرێکی بەهێزدا دەگەڕێن، لە توێژینەوەیەکدا لە ئەمریکا کاریگەری مەساج لەسەر چارەسەری ئازار خراوەتەڕوو.

 

لەم توێژینەوەیەدا زیاتر لە ٤٠٠ بەشداربوو کە ئازاری درێژخایەنی پشتیان هەبووە، هەفتانە مەساجیان بۆ تەواوی جەستەیان کردووە بۆ ئیسراحەت، هەفتانە مەساجیان لەسەر کێشە تایبەتەکانی ماسولکەکانی دەوروبەری خوارەوەی پشتیان ئەنجامداوە.

 

ئەوانەی چاودێری وەردەگرن بە شێوەیەکی گشتی دەرمانی ئازارشکێن یان ئارامکەرەوە ماسولکەکانیان خواردووە، پزیشک یان پزیشکی جومگەیان بینیوە، چارەسەری فیزیایییان وەرگرتووە، یان بە سادەیی هیچیان نەکردووە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە هەردوو جۆری چارەسەری مەساج زۆر کاریگەرترن لە کەمکردنەوەی ئازاری پشتی خوارەوە لە چاو چاودێری ئاسایی لە ڕێگەی وەرگرتنی دەرمانە ئازارشکێنەکان.

 

دوای دە هەفتە، ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون، ٪٣٦ی ئەو نەخۆشانەی هەفتانە مەساج بۆ ئیسراحەتکردنی هەموو جەستەیان بۆ دەکرێت، دەڵێن ئازارەکانیان بە تەواوی نەماوە یان زۆر بە کەمی ئازاریان ماوە.

 

٪ ٣٩ی ئەو نەخۆشانەی هەفتانە مەساجیان بۆ دەکرێت، سەرنجیان لەسەر کێشە تایبەتەکانی ماسولکەکانی دەوروبەری بەشی خوارەوەی پشتیان ئەنجامداوە دەڵێن ئازارەکانیان بە تەواوی نەماوە یان زۆر بە کەمی ماوە.

 

بەڵام تەنها ٪ ٤ی ئەو نەخۆشانەی کە چاودێری ئاسایی وەردەگرن وتوویانە ئازارەکانیان نزیکە یان بە تەواوی نەماوە.

جگە لە مەساج، چارەسەرکەران دەتوانن یارمەتی نەخۆشەکانیان بدەن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئازاری پشت، لە ڕێگەی وازهێنان لە جگەرەکێشان، زیادکردنی جوڵە و ڕۆشتن، هەروەها جەختیان کردووەتەوە لەسەر مەترسییەکانی دانیشتن و لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز.