ئامۆژگاری پاراستنی منداڵان دەکرێت لە وشکبوونەوەی لەشیان لە کاتی گەرمادا

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و لە پێشبینیکردنی هەر شەپۆلێکی گەرمای داهاتوودا، ئامۆژگاری دایک و باوکان دەکرێت بەردەوام بن لە دابینکردنی شلەمەنی بۆ منداڵەکانیان و لە خۆری سووتێنەریان بپارێزن، بەتایبەتی لە کاتی لوتکەی گەرمادا.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ دەستپێکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پزیشکان هەمیشە ئامۆژگاری پێویستی چاودێریکردنی منداڵان دەکەن لەو کاتانەی ساڵدا، بەهۆی ترسی کەمبوونەوەی شلەی ناو لەش و زیادبوونی ئارەق کردنەوە.

 

نیشانەکانی وشکبوونەوەی منداڵەکەت:

کەمی میزکردن لە منداڵدا؛ بۆ منداڵانی ساوا کەمبوونەوەی پیسبوونی دایبییەکەی بۆ کەمتر لە چوار دانە لە ڕۆژێکدا، واتای وشکبوونەوەی منداڵەکەیە، هەروەها بۆ منداڵانی گەورەتر، کەمتر چوونە تەوالێت و ڕەنگی کاڵ و بۆنی بەهێزی میزەکانیان، واتای وشکبوونەوەی لەشییەتی.

 

نەبوونی فرمێسک؛ ئەگەر منداڵە بچووکەکەت دەگری، بەڵام چاوەکانی فرمێسک دەرنادەن، ئەوە نیشانەیەکی دیارە کە لەشی منداڵەکە پێویستی بە ئاوی زیاترە.

 

چاوی بە قوڵدا چوو، لێوی وشک و دەست و قاچی سارد، نیشایەکی دیکەن، کە ئەگەر دەست و قاچی منداڵەکەت سەرەڕای گەرما سارد بوو، واتای وشکبوونەوەی لەشە.

 

خێراتر لە ئاسایی هەناسە دەدەن؛ هەناسەدان و لێدانی دڵی خێراتر لە ئاسایی دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ وشکبوونەوەی لەش، هەروەها دڵێکی خێرا.