ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین لە هەفتەی ڕابردوو

کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران لە درێژەی ڕاپۆرتە هەفتانەیەکانیدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی ئازادی ڕادەربڕین لە ئێران لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران لە ٢٦ی ئادار، دۆخی ئازادی ڕادەربڕین بەم شێوەیەی خوارەوە خراوەتەڕوو.

 

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە بەیاننامەیەکدا بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی ١٥ ڕۆژنامەنووس کە لە سەروبەندی ساڵی نوێی کوردی لە ئێران زیندانیکراون.

 

ڕۆژی سێشەممە، سوها مورتەزایی، سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی سەندیکاکانی زانکۆی تاران، دوای مۆڵەتەکەی گەڕایەوە بۆ زیندانی قەرچاک وارامین.

 

ڕۆژی چوارشەممە، حوکمی ١٨ ساڵ زیندانیکردنی فاتمە سپهری لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی خوراسان ڕەزەوی پشتڕاستکرایەوە.