زۆپای نەوت خوێندنگەیەکی سنوری چۆمان دەسووتێنێت

بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە سۆپایەکی نەوت لە خوێندنگەی گوندی وەسان، خوێندنگەکە بە تەواوی سووتا.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ، بەهۆی سۆپای نەوت خوێندنگەی گوندی وەسان، سەر بە شاردێی قەسرێ لە سنوری پەروەردەی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر، بە تەواوەتی سووتا و زیانێکی زۆری مادی بەر خوێندنگەکە کەوت.

 

بەوتەی مامۆستایانی خوێندنگەکە سۆپای نەوت ئاگری گرتووە و بەوهۆیەوە ژووری بەڕێوبەر و مامۆستایان و دواتر ژوورەکانی تر سووتاوە، بەڵام هەر زوو فریایی خوێندکاران و ئەو کەسانەی لەناو خوێندنگەکە چوون و هاتوونەتە دەرەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.