پڕۆژە زانستییە یەکەمەکانی خوێندکاران خەڵات دەکرێن

لە هەڵەبجە بۆ زیاتر هاندانی خوێندکاران، پرۆژە یەکەمەکانی فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری زانکۆی هەڵەبجە خەڵات کران و گلێنە بەدران بە پرۆژەکەی توانی ئاستی دووەم بەدەستبهێنێت و خەڵات بکرێت.

هەڵەبجە

 

ئێوارەی دوێنێ لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، لە مەڕاسیمێکدا خەڵاتی ئەو پڕۆژە و بیرۆکانە کرا کە لەسەر ئاستی کۆلێژەکانی بەشداربووی فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری زانکۆ یەکەم بوون.

 

خەڵاتەکە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بەخشرایە خوێندراکان، مهاباد کامیل عەبدوڵا، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لەو بارەیەوە وتی: ئەمرۆ ڕۆژێکی زانستییە بۆ زانکۆی هەڵبجە و سەرجەم بەشە زانستی و ئەندازیاری و کۆمپیوتەرەکان، پێمان باشبوو خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری هەڵەبجە بکەین تا ببێتە هاندانێک بۆ خۆیان و هاوڕێکانیان لە داهاتوودا بتوانن لەلایەن کۆمپانیا و ناوەندەکانەوە کاریان پێبدرێت.

 

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ئاماژەش بەوەشدا، ئەم جۆرە چالاکیانە وادەکات خوێندکاران لە سنوری زانکۆی هەڵەبجە نەمێنێتەوە بگرە بچنە دەرەوەی هەڵەبجەش.

 

گلێنە بەدران خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی فیزیا، لەگەڵ هاوڕێکانی توانی پلەی دوەم بەدەستبهێنێت و لە مەڕاسیمەکەدا خەڵاتی پێبەخشرا، لەو بارەیەوە وتی: پڕۆژەکەمان لەسەر بورجی سینسەر بوو، باس لە کەم بەکارهێنانی وزەی کارەبا و ئامێری هەستیاری-حاسە دەکات، کە تا بینینی کەسەکە گلۆپی شوێنەکە هەڵنەبێت و بەمەش وزەیەکی کارەبای کەمتر بەکاردەهێنێت.

 

سەبارەت بەم جۆرە چالاکیانە گلینە وتی: بەمشێوەیە ماندوو بوونی خوێندکاران لە بەرچاو دەگیرێت و وەک هاندانێکیش دەبێت تا ساێانە خوێندکاران بە گڕوتینەوە بەشداری چالاکییە زانستییەکان بکەن.