لە شەنگال بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی زنجیرەیەک چالاکی بەڕێوەدەچێت

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی " TAJÊ" لە شەنگال و گوندنشینەکانی، سیمینارێک لەسەر ژیان و فکر و هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت.

شەنگال- ژیانی ژنانی ئێزدی بە ناسینەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆڕا، ژنانی ئێزدی کە لە ماڵەکانی خۆیان  دوورخرابوونەوە، ئێستا لە دژی هەموو هێزە داگیرکەرەکان دەوەستن، ژنانی شەنگال لەدوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ هەنگاوی گەورەیان ناوە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا مۆری خۆیان داناوە، ئەمڕۆ ژنانی ئێزدی بە بەردەوامی پەروەردە دەکرێن بۆ فراوانکردن و بەهێزکردنی کارەکانیان.

 

ژنانی ئێزدی بۆ ئەوەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بناسێنن و شەنگال بەرەو خۆسەری ببەن خۆیان بەرەوپش دەبەن، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی " TAJÊ" زنجیرە سیمینارێک لەسەر ژیان و بیرکردنەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی و بەهێزکردنی هێزی ژنان لەسەر بنەمای ئازادی ساز دەکات.

 

زنجیرە سیمینارەکە لە گوندەکانی گوهبەل و سنون و خانەسۆر بە بەشداری دەیان دایک و ئەندامی تاژێ بەڕێوەچوو، تیشک خرایەسەر تێکۆشان و بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەروەها بەشێوەیەکی گشتی بارودۆخی ژنانی ئێزدی چۆنە و چی پێویستە بۆ پاراستنی کۆمەڵگاکەی و چەندین خاڵی تر باسکرا.

 

دوای سیمینارەکان، لەسەر ژیان و تێکۆشانی ئازادیی گەلان و رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سینەڤزیۆنێک نمایش کرا.

وابڕیارە ئەمڕۆ تاژێ لە ناوەندی شەنگال هەمان سیمینار ڕێکبخات.