٣٥ ژنی زیندانیکراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
لە زیندانەکانی تورکیادا ٣٥ ژنی زیندانیکراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و باری تەندروستی ٤ ژنیان ناجێگیرە
ناوەندی هەواڵ
پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی تورکیا لە زیادبووندایە و دەسەڵاتدارانیش لەبەرامبەر ئەم دۆخەدا بێدەنگن و کەسوکاری زیندانیانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بەم ڕووداوانە هەیە، ئەو زیندانیانەی کە مافی سەرەتایی ژیانیان لە زیندانەکاندا ڕەت دەکرێنەوە تووشی کۆرۆنا بوون و ناتوانن چارەسەری پێویست وەربگرن، ٣٥ ژن لە زیندانی ژنانی "بونیانا قایسەری" تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ڕەوشی ٤ ژنیان ناجێگیرە، پارێزەری چوکرۆڤا "توای-دەر" جەلیل ئاکین چاوی بە ژنەکان کەوت.
دەربارەی چاوپێکەوتنەکە ئەم زانیاریانەی خوارەوە درا:
"ئەو زیندانیانەی قسەم لەگەڵ کردن، ڕاگەیەندراوە، کە ١٥ ڕۆژ بەر لە ئێستا لە ژووری "B-1" نەخۆشییەکە بڵاوبووەتەوە و بەندکراوان نیشانەی کۆرۆنایان تێدا دەرکەوتووە، بەڵام بەڕێوبەرایەتییەکە داواکارییەکەیانی جێبەجێ نەکردووە بۆ ئەوەی ببردرێنە نەخۆشخانە، بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە هیچ ڕێکارێکی بۆ بەرگری لە ڤایرۆسەکە نەگرتووەتە بەر، زیندانییەکان داوای ماسکیان کردووە، بەڵام پێیان وتراوە کە "کۆرۆنا ڤیروس کۆتایی پێ هاتووە، ناتوانین ماسکتان پێ بدەین"، بەم شێوەیە کۆرۆنا لە ٥ ژووری زیندانی سیاسی بڵاوبووەتەوەو ٣٥ ژن تووش بوون، ئەو زیندانیانە ڕایانگەیاندووە، کە دۆخیان خراپ بووە، پشکنینیان بۆ کراوە، بەڵام سەرەڕای تێپەڕببونی ٣ بۆ ٤ ڕۆژ بەسەر پشکنینەکەدا ئەنجامەکانیان پێ نەوتراوە".