توندوتیژییەکانی سودان ئاستێکی پێوانەیی برسێتی لێدەکەوێتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییداوە، ئاسۆی تاریکی ئاستی برسێتی پێوانەیی لە سودان ڕۆژ بە ڕۆژ ئەگەری زیاتر دەبێت، لە کاتێکدا شەڕی قورس بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕ و ململانێکانی سودان پرۆگرامی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە چەند مانگی داهاتوودا لەنێوان دوو بۆ دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسی دیکە ڕووبەڕووی برسێتی توند ببنەوە، ئەمەش بەهۆی ململانێیەکەوە کە لە ١٥ نیسان لەنێوان هێزەکانی ناوچەکەدا دەستیپێکرد.

 

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاندووە کە ئەم پێشهاتە نائاسایشی خۆراکی لە ئێستاوە ترسناک لە سودان دەباتە ئاستێکی بەرزی پێوانەیی، لە کاتێکدا دوو لەسەر پێنجی دانیشتوانی وڵاتەکە زیانیان بەرکەوتووە.

 

بەگوێرەی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەورەترین بەرزبوونەوەی نائاسایشی خۆراک ئەگەری هەیە لە ویلایەتی دارفۆری ڕۆژئاوا، کۆردۆفانی ڕۆژئاوا، نیلی شین، دەریای سوور و باکووری دارفور ڕووبدات.

 

هاوکات فیلیپۆ گراندی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی زانکۆی یو ئێچ لە تویتەر بڵاویکردەوە کە ئێستا زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس لە سودان هەڵهاتوون چ هاوڵاتی سودانی و چ پەنابەران کە لە وڵاتەکەدا ژیاون.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات لە سێ بۆ شەش مانگی داهاتوودا نرخی کەرەستەی خۆراکی سەرەتایی بە ڕێژەی ٪ ٢٥ بەرزبێتەوە، بەرنامەی جیهانی خۆراک ڕایگەیاند، ئەگەر دۆخی وڵاتەکە ڕێگری لە جووتیاران بکات لە دەستگەیشتن بە کێڵگەکانیان بۆ چاندنی خۆراکی سەرەکی لە نێوان مانگەکانی ئایار و تەمموزدا، ئەوا نرخی خۆراک زیاتر بەرز دەبێتەوە.

 

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی بە ئۆپەراسیۆنەکانی کردەوە لە سودان، دوای وەستانێکی کاتی دوای کوشتنی سێ لە کارمەندانی فریاگوزاری لە سەرەتای شەڕەکەدا، لە هەفتەی ڕابردووەوە و سەرەڕای دۆخێکی نالەباری ئەمنی، بەرنامەی خۆراکی جیهانی بە هاوکاری خۆراک گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٥ هەزار کەس.

 

هاوکارییەکان هێڵێکی ژیانە بۆ زۆرترین کەسانی لاواز، لەوانە ئەو خێزانانەی کە بەم دواییانە لە ململانێکان هەڵاتوون، ئەو پەنابەرانەی لە سودان دەژین و ئاوارەکانی ناوخۆ و کۆمەڵگە میواندارەکانیان.

 

 ئاژانسەکە ئامانجی پاڵپشتی ٤.٩ ملیۆن کەسی لاوازە لەو ناوچانەی کە دۆخی ئەمنی ڕێگەی پێدەدات، ئەمە جگە لە ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی بەدخۆراکی توندی مامناوەند بۆ ٦٠٠ هەزار منداڵی خوار پێنج ساڵ و ژنانی دووگیان و شیردەر.

 

هەروەها دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری خۆراکی بەپەلە پێشکەش بە هەزاران کەس دەکات کە لە سودان بەرەو وڵاتی دراوسێی چاد، باشووری سودان، میسر و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست هەڵاتوون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کەمیی داراییان هەیە.

 

لە باشووری سودان کە زیاتر لە ٤٠ هەزار کەسی گەڕاوە لە سنوورەکانەوە هەڵاتوون، بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەڵێت کە "پارەی نەختینەیی هەیە" و هەر فشارێکی زیادە لەسەر سەرچاوەکان دەتوانێت ناچاری بکات خۆراک و پارە لە کەسانی دیکە وەربگرێت بۆ پشتگیریکردنی ئەو کەسانەی کە تازە هاتوون.

 

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، پۆرتاڵی داتاکانی UNHCR، گەورەترین دەرچوون لە سودان بۆ میسر بووە، کە زیاتر لە ٦٨ هەزار پەنابەری سودانی و نزیکەی ٥ هەزار پەنابەری لە نەتەوەکانی دیکە لە شەڕەکە هەڵاتوون.