ژنێک دەبێتە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر

بڕیارە لەماوەی ٦ هەفتەی دیکەدا ژنیک ببێتە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر، بەڵام هێشتا ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیلۆن ماسک لە تویتێکیدا نویسیویەتی: بە پەرۆشم کە پێتان ڕابگەیەنم بەڕێوبەرێکی جێبەجێکاری نوێم بۆ تویتەر دەستنیشانکردووە و ٦ هەفتەی تر دەستبەکارەکانی دەکات.

 

سەرەڕای ئەوەی ناوی بەڕێوبەرە نوێیەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ڕۆژنامەی"وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاشرایکردووە، کە "لیندا یاکاریانۆ" بەڕێوبەری جێبەجێکار لە ڕادیۆی ئێن بی سی یونیڤێرساڵ-ی ئەمریکی، پاڵێوراوێکی دیارە بۆ گرتنەدەستی بەڕێوبەری جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.