کۆچبەرانی عەفرین لە ناو زیادبوونی پێشێلکارییەکان داواکارییەکانیان بۆ گەڕانەوە نوێ دەکەنەوە
ئەنجومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەبی سووریا، پێشێلکارییەکانی دژی دانیشتووانی عەفرینی شەرمەزار کرد و داوای لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت و ڕێگەیان پێبدرێت بە پارێزراوی بگەڕێنەوە بۆ شارەکەیان.
حەلەب
دانیشتووانی عەفرین کە بە ناچاری کۆچبەر بوون بەردەوامن لە داوای گەڕانەوەی پارێزراوی و شکۆمەندانە بۆ شارەکەیان، کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا و دواتر کۆنترۆڵکردنی شارەکە لەلایەن چەتەکانی بە زۆر لێیەوە کۆچیان کردووە، داواکاری سەرەکییان وەرگرتنەوەی خانوو و زەوی و ژیانی ئاساییانە، دوور لە پێشێلکاری و گۆڕانکاری دیمۆگرافی.
لەو چوارچێوەیەدا، ئەنجومەنی گشتیی بەڕێوەبردنی گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لە شاری حەلەب، ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەم ڕاگەیاندراوێکی بۆ بپچوونی گشتی بڵاوکردەوە، هەروەها ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن دونیا بەکر، هاوسەرۆکی ئەنجومەن خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ عەفرین لە ژێر قورسایی ئەو برینانەدا دەژی کە لەگەڵ هەر خۆرهەڵاتنێکدا بەسەر شارێکدا نوێ دەبێتەوە کە بە ئارامی و باخەکانی زەیتون و شوێنەوارە دێرینەکانی ناسراوە، شارێکە کە هەمیشە پەناگەیەکی جوانی و کار و ئارامی بووە، شارێک کە بە درێژایی ساڵانی جەنگ، هەموو ڕۆڵەکانی سووریای لە باوەش گرتووە، بەبێ گوێدانە نەتەوەییەکانیان.
جەختی لەوە کردەوە، کە تاڵانکردنی خۆراک و زەیتون و بەروبووم بەس نییە بۆ داگیرکەرانی تورکیا و چەتەکانیان، بەڵکو لەوەش زیاتر تێپەڕی و گەیشتە کوشتنی دووبارە بووەوە کە هەرگیز "نە وەستان"، هەروەها بوونە کابوسێکی ڕۆژانە بۆ دانیشتوانی ناوچەکە، لە کاتێکدا هاوڵاتیانی مەدەنی بە ژیانی ئاسایی خۆیاندا دەڕۆن، لەناکاو خۆیان بینیەوە بونەتە قوربانی گوللـەی خیانەتکارانە یان هێرشی بێ سنوور، هەموو ئەمانە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتیدایە، کە بڕیارە هاوڵاتیان بپارێزێت و یاسا جێبەجێ بکات، بەم شێوەیەش ترس بووەتە هاوەڵێکی بەردەوامی دانیشتووان، لە کاتێکدا هەموو تاوانێکی نوێ بە نهێنی پۆشراوە.
هەروەها ئەنجومەنی گشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکومەتی کاتی بە بەرپرسیار زانی لە پێشێلکاری و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی، وتیشی: ئێمە لە ئەنجومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەرپرسیار دەکەین لەو پێشێلکاری و کوشتنانەی کە ڕۆژانە دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکە دەکەنە ئامانج، کە بە ئامانجی نەهێشتن و ئاوارەکردنیان بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری دیمۆگرافی، هەروەها حکومەتی کاتی لە دیمەشق بەرپرسیار دەخەینە ئەستۆی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و موڵک و ماڵی ئەوان، داواش دەکەین کە ئەو پێشێلکارییانەی بەردەوامن و کوشتنی ڕۆژانەیان کردە ئامانج، هەروەها لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بکات و خێراتر بکات لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی عەفرین.