کاردانەوە دژی دانانی قەیوم: بۆ دیموکراسی تێدەکۆشین

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات بە بەیاننامەیەکی نووسراو کاردانەوەی بەرامبەر دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ نیشان دا و وتی: وەک خەباتمان بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری، بۆ دیموکراتیک کردنی تورکیا تێدەکۆشین.

ناوەندی هەواڵ

 

کاردانەوەکان دژی دانانی قەیوم لە دژی شارەوانی جۆلەمێرگ بەردەوامن، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات سەبارەت بە دانانی قەیوم لێدوانێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە کراوە کە حکومەتی ئاکەپە ڕۆژانە زیاتر و زیاتر بە بەکارهێنانە دژە دیموکراسیەکانیەوە کۆمەڵگە گەمارۆ دەدات.

 

هێرشێک دژی ئیرادەی گەل

 لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا گەلی تورکیا هەنگاوێکی گرنگیان بۆ دیموکراتیک بوون ناوە و دەسەڵاتی سیاسییان بەرتەسک کردەوە و ڕایانگەیاندووە ئەم دەسەڵاتە کە ئیرادەی گەل ناناسێت، سەرەتا ویستی قەیوم بۆ شارەوانی گەورەی وان دابنیت، بەڵام لەبەرامبەر ئیرادەی گەل هەنگاوی بۆ دواوە برد، ئێستا قەیومی لە شارەوانی جۆلەمیرگ داناوە، عەقڵیەتی  ڕژێم هێرشێکە لە دژی ئیرادەی گەل و بەربەستێکە لەبەردەم خاوەندارێتیدا.

 

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کرا، دانانی قەیوم کودەتایە لە دژی دیموکراسی، هەروەها هێرشە بۆ سەر ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین، دیموکراسی و ئازادی ڕۆژنامەگەری و خۆدەربڕین پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە، لە یەکەم ڕۆژەوە ئەو کەسانەی چوونە سەر شەقامەکان بۆ نیشاندانی کاردانەوەکانیان لەلایەن پۆلیسەوە کرانە ئامانج و پۆلیسیش دوای دانی هەواڵەکان هێرشی کردە سەر ڕۆژنامەنووسان، = ناتوانین ئەم دۆخە قبوڵ بکەین، هەروەک چۆن خەباتی ئێمە بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەرییە، بۆ دیموکراتیک کردنی تورکیاش تێکۆشان دەکەین.