ڕێپێوان لە جولەمێرگ دەستیپێکرد

لە دژی دانانی قەیوم لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە، بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە گەل و پارتە سیاسییەکان، ڕێپێوان دەستیپێکرد

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، پۆلیسی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە چواردەوری بینای شارەوانیی جۆلەمێرگیان گرت، پاشان هەڵیانکوتایە سەر شارەوانییەکە و دەستیان بەسەردا گرت، هەروەها لە وان، محەمەد سادق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگیان دەستگیر کرد، پاشان وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دانانی قەیومی لەو شارەوانییە ڕاگەیاند.

 

هار بۆیە ئەمڕۆ، لە دژی دانانی قەیوم لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەوە، ڕێپێوانی جەماوەریی لە ناوەندی جۆلەمێرگ دەستیپێکرد.

 

هەریەک لە تولای هاتیمۆگولاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی، چیگدەم کلچگون ئوچار و کەسکین بایندر، هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان-دەبەپە، پێکهاتەی هاوپەیمانێتی ڕەنج و ئازادیی، شاندی پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە و کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەیی و مەدەنیی بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کردووە، بڕیار وایە دوای خوێندنەوەی چەند ڕاگەیاندراوێک، بەشداربووان بەرەو بینای شارەوانیی درێژە بە ڕێپێوان بدەن.