جیهان بیلگین؛ ئایکۆنێک کە بەرەنگاری ستەم بووەوە
جیهان بیلگین ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ بەڵگەنامەکردنی ڕاستییەکان، لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی داعشەوە تا هێرشەکانی تورکیا، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا شەهید بوو، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر هاوکارەکانی و هاوڵاتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەجێهێشت.
سۆرگوڵ شێخۆ
تل تەمر- جیهان بیلگین، ڕۆژنامەنووسی کورد، ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ بەڵگەنامەکردنی ڕاستییەکان لە ماردینەوە تا هەرێمی کوردستانی سووریا، ڕووماڵی شەڕەکانی دژ بە داعش و هێرشەکانی تورکیای کرد تا لە ساڵی 2024 کوژرا، کاتێک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لەکاتی ئەرکدا کردە ئامانج. کاریگەری قووڵی لەسەر هاوکارەکانی و خەڵکی ناوچەکە بەجێهێشت و بوو بە ئاماژەی ڕۆژنامەگەریی بەرخۆدان، داواکاریی لێپرسینەوە لە بکوژەکانی و گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ خێزانەکەی تا ئێستا جێبەجێنەکراوە.
جیهان بیلگین، هاوڵاتی دەشتەکانی ماردین لە باکووری کوردستان، ژیانێکی پڕ لە خەبات و بەدواداچوونی بەردەوامی ڕاستی بەسەر دەبرد، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٦ لە میدیات لە ماردین لەدایک بووە، ساڵی ٢٠١٤ ناوی خۆی لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی دیجل لە ئامەد تۆمارکردووە، لەو ماوەیەدا خولیای گەڕان بەدوای ڕاستی و ئاشکراکردنی پراکتیزەکانی داگیرکاری تورکیا وردە وردە شێوەی گرتەبەر و وای لێکرد بچێتە ناو جیهانی ڕۆژنامەگەرییەوە، کاری پیشەیی خۆی لە ئاژانسی هەواڵی "DİHA" دەستپێکرد، یەکەم هەنگاوەکانی لە بواری کاری میدیایی ناوە.
جیهان بیلگین لە ساڵی ٢٠١٧دا ڕووی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و لەوێ ڕووماڵی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی داعشی لە ڕەققەوە تا تەبقا کرد، لەگەڵ پەرەسەندنی ڕووداوەکان، هاوێنەی خۆی گۆڕی بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەو هێرشانەی کە لەلایەن داگیرکەری تورکیاوە بۆ سەر شارە سنوورییەکانی ناوچەکە دەستیپێکرد و سات بە سات ڕاستی هێرشەکانی گرت.
لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە نێوان پردی قەرەقۆزاک و بەنداوی تشرین، لەکاتی ڕووماڵکردنی بەرخۆدان لە دژی لە هێرشەکانی تورکیادا، جیهان بیلگین و نازم دەشتان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە داگیرکاری تورکیاوە کرانە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی شەهیدبوونیان لەکاتی ئەنجامدانی کارە ڕۆژنامەوانییەکانیان.
"ئایکۆنێکی میدیای بەرخۆدان کە تا ئێستا بکوژەکانی لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکراوە"
لە یەکەمین ساڵڕۆژی کۆچی دواییدا، هەڤاڵانی گەشت و ئیرادەی نەگۆڕی ئەویان بەبیرهێنایەوە، ئارین سوید، کارگێڕی ئاژانسی هاوار نیوز "ANHA" ڕایگەیاند، دوا قسەکانی جیهان بیلگین شایەتحاڵی باوەڕی قووڵی بوو بەو ڕێگایەی کە هەڵیبژاردبوو: دڵنیام ئەم ڕێبازە سەردەکەوێت و جارێکی دیکە لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان ڕێپێوان دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ئێمە ئەو قسانە دەژین، کە جیهان دەرفەتی بینینی ڕێگای ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی نەبوو، هەروەها ئەو گەرموگوڕییەی کە تامەزرۆی بوو ئەزموونی نەکرد، بەڵام پێش ئەوەی ئەم ڕێگایە دەست پێبکات، پڕ بوو لە ژیان، بە باوەڕێکی بێوچان کاریدەکرد بەو شتەی کە باوەڕی پێی هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جیهان بیلگین هەمیشە لە پێشەنگی ئەو کەسانەدا بووە کە پێداگرییان لەسەر بەڵگەنامەکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش کردووە و ئەو یەکەم ناو بووە کە هەنگاوی ناوە بۆ هەر ئەرکێکی مەیدانی.، وتی: ئەو ویستویەتی هەموو ساتێکی مێژوویی تۆمار بکات و بیگەیەنێتە جیهان، هەمیشە دەیوت ئەم شۆڕشە شایەنی ئەوەیە مرۆڤ ژیانی لە پێناویدا بەخت بکات.
ئارین سوید لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە میراسی جیهان بیلگین وتی: ئەمڕۆ زۆرێک لە ژنان بە ڕۆح و ئیرادەی جیهان بەردەوامن لە کاری ڕۆژنامەوانیان، بۆ خولیای کۆتایی و هیواکانی بۆ سەرکەوتن، ئێمە بە دڵسۆزی ڕێبازەکەی دەمێنینەوە و بەردەوام دەبین لەو کارەی کە دەستی پێکردووە، تا ئێستا بکوژانی هەڤاڵانمان لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکراوە، ڕاگەیاندراو دەرچووە، بەڵام شەرمەزارکەر بوون و بۆ ئاستی تاوانەکە بەرز نەبوونەوە، پێش جیهان ژمارەیەک هاوکارمان شەهید بوون، لەگەڵ ئەوەشدا بکوژەکە بێ سزا ماوەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕاپۆرت و دۆسیەکانی پەیوەست بە شەهیدبوونی جیهان بیلگینیان پێگەیشتووە بە ئامانجی کردنەوەی لێکۆڵینەوەی دادوەری، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە، ڕێکاری یاسایی بەردەوامە، وتی: لە هەمووی ئازاربەخشتر ئەوەیە کە هێشتا نەمانتوانیوە تەرمەکەی بگوازینەوە بۆ باکووری کوردستان بۆ ئەوەی دایکی ماڵئاوایی لێبکات، ئەمەش بەهۆی سنووردارکردنی داگیرکاری تورکیاوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆحی بە زیندووی دەهێڵینەوە، لە هەموو ڕاپۆرتێکدا کە دەینووسین بە ئامادەی دەمێنێتەوە.
"خەونی ئەو بۆ ڕۆژئاوا لە سنووری ستەم بەهێزتر بوو"
سەمرا توران، سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، کە لە باکوقری کوردستان چاوی بە جیهان بیلگین کەوت، باسی لە سەرەتاکانی خۆی کرد و وتی: لە باکووری کوردستان تەنها بۆ ماوەیەکی کورت کاری ڕۆژنامەگەری کردووە، بەو پێیەی ڕۆژنامەنووسانی لەوێ سەرنجیان لەسەر پرسی هاوڵاتیانی ناوچەکە بوو، لە کاتێکدا دڵ و مێشکی جیهان لەسەر شۆڕشی ڕۆژێاوا بوو، خەونی بینینی و ناسینی بە دەستی یەکەم بوو.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە کۆبوونەوەکاندا هەمیشە بیرۆکەی نوێی دەهێنایە ئاراوە و کاتێک خۆمان ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی بچینە دەرەوە بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵەکان، ئەو پرسیاری دەکرد، 'چی بکەم؟' هەیەجان و هاوڕێیەتییەکەی بەڕاستی ئیلهامبەخش بوو، هێزیشی لە هەموو کەسێکی دەوروبەریدا دەچاند.
دووپاتیکردەوە، کە بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان لە شەهیدبوونی جیهان بیلگینەوە دەستی پێنەکردووە، بەڵکو پێشتر زنجیرەیەک تیرۆری کردە ئامانج کە هاوکارەکانیان کردە ئامانج، وتی: هەوڵیدا هەموو کۆمەڵکوژییەکان ئاشکرا بکات، جیهان بە شۆڕشی ڕۆژئاوا بناسێنێت و دەنگی هاوڵاتیان لە هەموو شوێنێک بگەیەنێت، ئەوان شاهیدی ئەو پێشکەوتنە بوون کە ناوچەکە لە ڕێگەی ڕاپۆرت و هەواڵەکانی جیهانەوە بەدەستی هێنابوو. هەموو هەڤاڵێکی شەهید یەک پرسیار دەهێنێتەوە مێشکمان: چۆن بەردەوام دەبین لەسەر ئەم ڕێبازە؟
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە خەباتی جیهانمان درێژەپێداوە، ناهێڵین پێنوسەکەی بێدەنگ بێت، دەبێت دەنگی هاوڵاتیانی کوردستان بین لە هەر چوار پارچەکەدا، هەروەها دەنگی هەموو ئەو گەلانە بین کە لە ژێر دەسەڵاتە ستەمکارەکاندا تووشی نادادپەروەری دەبن.
"ئەو عاشقی شەڕ نەبوو، بەڵکو عاشقی ڕاستی بوو"
لوسین هاکۆبیان، شەڕکەر لە کەتیبەی نوبار ئۆزانیانی ئەرمەنستان، یەکەم چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی لە ژیانی سەربازی خۆیدا لەگەڵ جیهان بیلگین ئەنجامدا، ئەو ئەو ساتانەی بەبیرهێنایەوە و وتی: ناسینی ئێمە لەو چاوپێکەوتنەوە دەستیپێکرد، لە هەموو شوێنێکدا کە هێرشەکانی تێدا ڕوویدا، جیهان هەموو شتێکی بە "کامێراکەی بەڵگە کردووە، بەڵام ئەو عاشقی شەڕ نەبووە؛ خۆشەویستی ڕاستی بووە.
جەختی لەوەکردەوە کە جیهان بیلگین کاریگەری قووڵی لەسەر دڵی هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەجێهێشتووە، هەروەها شەهیدبوونی تەنها کوردەکانی خەمبار نەکرد، نە تەنها دایکی و خوشکەکانی، عەرەب و ئاشووری و سریانی و ئەرمەنیش کاریگەرییان لەسەر بوو، هەموو دایکێکی کورد، عەرەب، یان ئاشووری دایکی جیهان بیلگین، تەنانەت ساڵێکیش نەبووە، بەڵام کات بابەتی کۆچی دوایی داخستووە، کاریگەرییەکانی شەهیدبوونی وەک ئەوە دوێنێ ڕوویدابێت، زیندوو دەمێنێتەوە.
لوسین هاکۆبیان سەرنجی بۆ چیرۆکی خێزانەکەی ڕاکێشا کە لە کۆمەڵکوژییەکانی عوسمانی ڕزگاریان بوو، لەلایەن جیهان بیلگینەوە بەڵگەی لەسەر کراوە، وتی: ئەو چیرۆکی خێزانە ئەرمەنییەکانی بەڵگەدار کرد کە بەرەنگاری کۆمەڵکوژییەکان بوون، گەیاندی بە جیهان و کەسانی دیکەی ئاگادارکردەوە، لە بەرامبەردا بەڵێن دەدەین چیرۆکی جیهان بیلگین بۆ منداڵەکانمان بگێڕینەوە لە داهاتوودا و بۆ ئەوانەی لە دەوروبەرمانن، و هەمیشە بە زیندووی بیهێڵینەوە، چاوی منداڵەکانمان دەکەینە کراوە بۆ چیرۆکەکەی، هەروەک چۆن دیدگاکەی ژیانی ئێمەی ڕۆشنکردەوە.
جیهان بیلگین لە کۆتا بیرەوەرییەکەیدا نووسیویەتی من خاکی مەنبەج و قەرەکۆزاک و تیشرین و عەین عیسا و گەلەکەیان دەناسم، کاتێک ئازادکران، منیش بەشداریم لە خۆشی ژنانی ئەو ناوچانەدا کرد، هەستم بە درەوشاوەیی ئازادی لە چاویاندا دەدرەوشایەوە، پڕ بووم لە یادەوەریی ئەو ژنانەی کە وەک خوشکەکانم دەمبینی، و بەو ئازارەی کە داعش بەسەریانیدا هێنابوو، لەگەڵ کەسانێک کە پێشتر نەمناسیبوو، چا و قاوەم خواردەوە و بوومە بەشێک لە چیرۆکەکانیان، چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکانیان قووڵایییەکی نوێی بۆ چیرۆکەکانی خۆم زیاد کرد، وتی: بە خۆمم وتووە کە دەبێت هەموو ئەم یادگاریانە بە زیندووی بمێننەوە، تەنانەت ئەگەر دەای چل ساڵ بێت، تەنها پێویستم بە کوپێک قاوە بێت بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە ئێرە، دەیکەم من بۆ ئەم شوێنە هاتوومەتە ئێرە.