جیهان بیلگین و نازم داشتان بەبیرهێندرانەوە

ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتانیان بەبیرهێندرانەوە کە لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکدا شەهیدکران.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات "دەفەگە" و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا "مەکەگە"، ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتانیان بیرهێنایەوە کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون. 

 

 چالاکییەکە لە بینای سەندیکای کرێکارانی پەروەردە و زانست لە ئیزمیر بەڕێوەچوو. ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان بەشدارییان تێدا کرد. لە مەراسیمەکەدا وێنەکانی جیهان بیلگین و نازم داشتان بە مۆم و گوڵ ڕازاوەنەتەوە. 

 

ئەندامی مەکەگە ناز ئۆزەک، لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی: "هەڤاڵانی ئێمە ڕۆژنامەنووس بوون و بۆ ئەوە لەوێ بوون ڕاستییەکان بۆ جیهان بگوازنەوە. ساڵێک بەسەر شەهیدکردنی جیهان بیلگین و نازم داشتان تێپەڕی. لەسەر ئۆتۆمبێلەکەیان نووسرابوو 'چاپەمەنی - Press' بەڵام هەر کرانە ئامانج. سەرەڕای ئەمەش، دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە شەهیدکردنیان هیچ لێکۆڵینەوەیەکیان دەستپێنەکرد و بێدەنگ بوون. جارێکی تر بینیمان کاتێک باسەکە دێتە سەر کورد، یان دەبنە دوژمن یان خۆیان کەڕ و کوێر دەکەن. بەڵام ئێمە وەک جەنەڕاڵە بچووکەکانی ئاپێ مووسا، لەسەر ڕێبازی ڕاستی دەبین و لێپرسینەوە دەکەین. ڕێگە نادەین کامێراکان بکەون و پێنووسەکان بشکێنرێن.

 

دوای وتارەکان، سینڤزیۆنێک لەسەر جیهان بیلگین و نازم داشتان پیشان درا. پاشان هاوپیشەکانیان قسەیان کرد. ڕۆژنامەنووس جان کرباش ڕایگەیاند کە نازم و جیهان بیلگین درێژەیان بە تێکۆشانی نووسینەوەی ڕاستییەکان دەدا و ئەم تێکۆشانە لە مووسا عەنتەر و غوربەتەلی ئەرسۆزەوە بۆیان ماوەتەوە. کرباش وتی کە بەردەوام دەبن لەم تێکۆشانە و ناهێڵن پێنووسەکەیان لەسەر زەوی بمێنێتەوە. 

 

دوای وتارەکان، مەراسیمی بیرهێنانەوە کۆتایی هات.