بەهۆی گەردەلوولەوە لە ویلایەتێکی ئەمریکا زیاتر لە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا

ڕۆژی هەینی لە ئەنجامی کەشوهەوای بەهاری توند ڕەشەبا و گەردەلوول زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکای گرتەوە و هەڕەشە بوو لەسەر بەشی ناوەڕاستی وڵاتەەکش لە تەکساسەوە تا دەریاچە گەورەکان و بەهۆیەوە زیاتر لە ٧ کەسیش گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ویلایەتی ئارکانساسی ئەمریکا، بەهۆی گەردەلوولەوە زیاتر لە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و بەدەیان کەسیش برینداربوون تا ئێستا تیمەکانی فریاگوزاری لە ژێر داروپەردوودا پشکنین دەکەن و بەدوای قوربانی زیاتردا دەگەڕێن، لە ئەنجامی گەردەلوولەکەوە بەشێکی زۆری سەقف و دیواری ماڵەکان ڕووخاون وئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان زیانی بەرکەوتووە و هێڵەکانی کارەباش پچڕاوە.

 

ڕۆژی هەینی بەهۆی کەشوهەوای بەهاری توند ڕەشەبا و گەردەلوول زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکای گرتەوە و هەڕەشەی لە بەشی ناوەڕاستی وڵاتەکەش کرد لە تەکساسەوە تا دەریاچە گەورەکان و لە ئێستادا مەترسی ڕوودانی زریانیان لەسەر هەیە.

 

لە باکووری ویلایەتی ئیلینۆیس لە کاتی کۆنسێرتێکی هێڤی میتالدا، زریانەکە سەقفی شانۆیەکی دڕاند و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢٨ کەسیش برینداربوون، لە ویلایەتی واین ٢ کەس گیانی لەدەستداوە کە نزیکەی ١٦٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی لیتل ڕۆکەوە دوورە.

 

هەرچەندە زیاتر لە ٣٠ کەس لە ناوچەی لیتل ڕۆک گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و تا شەوی هەینی هیچیان گیانیان لەدەستداوە، سەرۆکی شارەوانی لیتل ڕۆک فرانک سکۆت جونیۆر ڕایگەیاندووە کە ٢١٠٠ کەس لەو ناوچەیەدا دەژین  و ژمارەی زیانلێکەوتووان تا ئێستا بە ناڕوونی ماوەتەوە.

 

بەرپرسی ئاگرکوژێنەوە بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە، دوو ویلایەتی دوور لە شاری بێلڤیدێر لە ویلایەتی ئیلینۆیس، کە شارۆچکەیەکی کەناری ڕووبارێکە لە نزیک سنووری ویلایەتی ویسکۆنسێن، تێیدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٢٨ کەسی دیکەش بەپەلە بە ئەمبولانس ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە کران، پێنج کەسیان برینەکانیان سەختە.