ڕێپێوانی "بۆ ئازادی بەرەو ئامارا" دەستیپێکرد

ڕێپێوانی ئامارا بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "بۆ ئازادی بەرەو ئامارا" دەستیپێکرد، ساڵیحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکانی دەبەپە ڕایگەیاند  ٤ی نیسان ڕۆژی زیندووبوونەوەی گەلی کوردە.

ڕەحا

 

ڕێپێوانی ئامارا بەبۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "بۆ ئازادی بەرەو ئامارا" بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک "KCD" ، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "DBP" ، تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA"، پارتی دیموکراتی گەلان HDP"" و فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پاڵپشتی یاسا لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیان (MED TUHAD-FED) بەرەو گوندی ئامارا لە ناوچەی خەلفەتی ڕەحا دەستیان کردووە بە جوڵە.

 

گەل لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیاوە هاتوون، سەرەڕای هەموو بەربەستەکانی پەڕینەوە لەسەر چواڕیانی پایاملی لە ڕەحا بۆ دیلۆک، دروشمی "گەنجان قوربانی ئاپۆن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بە گیان و خوێن لەگەڵ تۆین ئەی سەرۆک"، سڵاو سڵاو لە ئیمراڵی هەزاران سڵاو، "ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت، سەرۆک ئاپۆ" یان بەرزکردەوە.

 

"ئێمە لەبەرامبەر هەموو بەربەستەکاندا هاتووین"

پێش دەستپێکردنی ڕێپێوانەکە ساڵیحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکی دەبەپە، ئاماژەی بەوەکرد کە ٤ی نیسان ڕۆژێکی مێژووییە بۆ گەلی کورد و وتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ دایکان و گەلەکەمان، بە دروشمی "بۆ ئاشتی بەرەو ئامارا" بانگەوازیمان کردو هەزاران کەس کە گوێیان لەم بانگەوازییە گرت بەرەو ئامارا ڕۆیشتن، بەربەستەکان لە هەموو ناوەند و ناوچەکان دانراون ، سەرەڕای هەموو بەربەستەکان هەزاران کەس هاتوونەتە ئێرە.

 

"٤ی نیسان ڕۆژی نوێبوونەوەی گەلی کوردە"

ساڵیحە ئایدەنیز جەختی لەوە کردەوە کە ٤ی نیسان ڕۆژی نوێبوونەوەی گەلی کوردە و وتی: ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ لۆزان، ویستیان کوردەکان لە مێژوو دوور بخەنەوە و دابەشیان بکەن بۆ چوار بەش، ئەوان دەیانویست کوردەکان ببنە عەرەب و تورک، بەڵام ٤ی نیسان نوێبوونەوەی کوردە، بۆیە کوردەکان و ئەوانەی باوەڕیان بەوە هەیە ٤ی نیسان وەک خەبات و ئاشتی دیموکراسی هەڵدەسەنگێنن.

 

"کات کاتی ئەوەیە ئاشتییەکی شکۆمەندانە هەبێت"

ساڵحە ئایدەنیز ڕایگەیاند دەیانەوێت ئاستەنگی بۆ ئەو ڕۆژە مێژووییە دروست بکەن و وتی : ئەوانەی لە دیموکراسی و باوەڕی ئاشتی دەترسن لە سووربوونی بەڕێز ئۆجالانیش بۆ ئاشتی دەترسن، لەبەرئەوە ٤ی نیسان نوێبوونەوەو ڕۆژێکی مێژووییە، هەزاران کەس چوونە سەر شەقامەکان و بەرەو ئامارا ڕۆیشتن، سەرەڕای هەموو شتێک، ئێمە دەڕۆین، کاتی ئەوە هاتووە بەڕێز ئۆجالان ئاشتییەکی شکۆداری هەبێت، بەڕێز ئۆجالان وتبوی "هەفتەیەکم بدەنی ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەم" بۆیە دەبێت خاوەنداری لەو ویستەی بکەین، ئێمە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین بۆ شکاندنی ئەو گۆشەگیرییەی کە گۆڕدراوە بۆ ڕژێم و بۆ ئازادیی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان، ٤ی نیسان پیرۆز بێت بۆ ئەوانەی ئاشتییەکی شکۆداریان دەوێت.

 

"ئەمڕۆ گەلی کورد هەبوونی خۆی پیرۆز دەکات"

بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆکی کەجەدە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی گرنگە بۆ گەلی کورد و خەڵکی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی: گەلی کورد هەبوونی خۆیان پیرۆز دەکەن، کوردەکان لە خاکی مردووەوە جارێکی تر زیندوو بوونەوە، ئەمڕۆ زیندووبوونەوەی گەلی کوردە، ڕۆژی دیموکراسی و یەکسانی و ئاشتییە، پیرۆز بێت ڕۆژی هەموو گەلان، ئۆجالان بوو بە ڕێبەری هەموو گەلان لە ژێر فشاردا بە بیرکردنەوەکانی بوو بە ڕووناکی بۆ خەڵک، بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان کۆتایی سیستمی سەرمایەداری و شکستی دەوڵەتی یەکپەرستییە.

 

دوای وتارەکان خەڵکەکە بە کاروان ڕۆیشتن بۆ ئامارا.