ئەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە بەدەست قەیرانەکانەوە دەناڵێنن

بەشێک لە وڵاتانی جیهان کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەر هەیە بەدەست قەیرانەکانەوە دەناڵێنن، وەک وشکە ساڵی و نەبوونی ئاوی پاک و زیادبوونی نەخۆشییە گواستراوەکان و لەدەستدانی سامانی ئاژەڵی وڵاتەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ئیمارات میوانداری کۆنفرانسی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات بۆ گۆڕانی کەشوهەوا بەناوی COP28 ناسراوە کە پێشبینی دەکرێت سەرکردەکانی جیهان ئامانج بۆ بەڕێوەبردنی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهان دابنێن.

 

چاد دەکەوێتە ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئەو وڵاتە داخراوەیە لە ناوەڕاستی ئەفریقا کە تووشی دووبارەبوونەوەی وشکەساڵی بووە هەروەها لافاو، کە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا دۆخی وڵاتەکە خراپتر بووە، دووبارەبوونەوەی وشکەساڵی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی وڵاتەکە هەبووە و بەپێی ئامارەکانی بانکی نێودەوڵەتی  کاریگەری لەسەر ٢.٤ ملیۆن کەس دروستکردووە.

 

وشکەساڵی بەردەوام یارمەتیدەر بووە لە خێراکردنی بیابانبوون لە بەشی باکووری وڵاتدا، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی توانای ناوچە کشتوکاڵییە شوانکارییەکان و ناوچەی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکان و زیاتر بەرەو باشوور بگوازرێنەوە.

 

ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، نزیکەی ٧٥٠ هەزار کەس بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش کۆمەڵگاکان دەخاتە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە گواستراوەکانی ئاو وەک کۆلێرا.

 

بەنگلادیش، بانکی نێودەوڵەتی لە نزیک کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ ڕایگەیاندووە، ئەو وڵاتە ئاسیاییە بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە توند و زیادەکانی کەشوهەوا، تێکڕای زریانێکی گەرم کە ساڵانە وڵاتەکە تووشی دەبێت، ساڵانە نزیکەی یەک ملیار دۆلاری بۆ وڵاتەکە دەبات و تا ساڵی ٢٠٥٠ ڕەنگە یەک لەسەر سێی بەرهەمی ناوخۆیی کشتوکاڵی لەدەست بچێت و ١٣ ملیۆن کەس ببنە کۆچبەری ناوخۆیی کەشوهەوا.

 

هەروەها بەپێی خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ساڵی ٢٠٥٠ نزیکەی ٪ ١٧ی وڵاتەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکانەوە ژێرئاوکەوتووە و ٢٠ ملیۆن کەس بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە.

 

سۆماڵ، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، بەهۆی وشکەساڵییەوە پەککەوتووە کە بەرهەمهێنانی بەرهەمی وڵاتەکەی وێران کردووە و ساڵانێکە دروێنەکردنی شکستی هێناوە، ئەو وڵاتەی کە لەگەڵ برسێتیدا دەجەنگێت، ئێستا سەدان هەزار کەس هەوڵی کۆچکردن یان گواستنەوە بۆ کەمپەکان یان شارەکان یان بۆ کینیا یان ئەسیوپیا دراوسێکان دەدات.

 

لیژنەی ڕزگارکردنی نێودەوڵەتی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا ڕایگەیاندووە، گۆڕانکاری کەشوهەوا بەهۆی مرۆڤەوە بووەتە هۆی زیادبوون و توندی وشکەساڵی و چەندین دەیە لە ململانێکان توانای وڵاتەکەی بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو تێکداوە.

 

کینیا، وڵاتەکە وەک زۆرێک لە ناوچەکانی دیکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهانییەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەهەمان شێوە بەدەست وشکەساڵییەکی توندەوە دەناڵێنێت، وڵاتەکەی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا بەدەست لەدەستدانی ئاژەڵەوە دەناڵێنێت لە کاتێکدا دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی وشکەساڵی وڵاتەکە ١١ ناوچەی وڵاتەکەی لە "قۆناغی زەنگ"دا دیاریکردووە کە واتە تووشی خراپترین جۆری باری نائاسایی وشکەساڵی دەبن

 

بەرپرسی گەشتوگوزاری کینیا هەروەها ڕایگەیاندووە، لە نێوان مانگی شوبات تا تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، وڵاتەکەی ٢٠٥ فیلیان لەدەستداوە، هەروەها وڵاتەکە ٥١٢ گنوس، ٣٨١ زێبرا، ١٢ زەڕافە و ٥١ گا لەدەستداوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە پۆستێکی ساڵی ٢٠٢٣دا ڕایگەیاندووە، کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر کۆمەڵگا مرۆییەکان و ژینگەی سروشتی بێ وێنەن.