ئەندازیارێکی گەنج دەکەوێتە نەو مەنهۆڵێک و گیانی لەدەستدا

لە شاری سلێمانی ئەندازیارێک لەکاتی کارکردندا دەکەوێتە ناو مەنهۆڵێک و گیان لەدەستدەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٢ی کانوونی یەکەم، ئەندازیارێکی گەنج بە ناوی نینا حسێن ڕەحمان، لە کاتی کارکردندا لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی، پاش برینداربوونی بە سەختی، گیان لەدەستدەدات.

 

هەژماری فەرمی یەکێتی ئەندازیاری کوردستان لە فەیسبووک هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، نینا حسێن ڕەحمان، دەرچووی بەشی ئەندازیاری ئاودێری بووە، لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی دەکەوێتە ناو مەنهۆڵێک و پاش برینداربوونی بەسەختی، گیان لەدەستدەدات.

 

نەبوونی سیستمی سەلامەتی کارکردن لەناو پڕۆژە ئەندازیارییەکانی هەرێمی کوردستان بووەتە جێی ڕەخنە و ساڵانە چەندین کرێکار و ئەندازیار گیان لەدەستدەدەن، یاخود بە سەختی بریندار دەبن و دەبێتە هۆی بوونیان بە خاوەن پێداویستی تایبەت.