هیچ کاندیدێکی ژن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی قەتەر سەرنەکەوت

بەپێی ئەنجامی كۆتایی یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی قەتەر، هیچ كاندیدێكی ژن نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، بەڵام پێدەچێت میری وڵاتەكە چەند كورسیەكیان بۆ تەرخان بكات.

بەپێی ئەنجامی كۆتایی یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی قەتەر، هیچ كاندیدێكی ژن نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، بەڵام پێدەچێت میری وڵاتەكە چەند كورسیەكیان بۆ تەرخان بكات.

ناوەندی هەواڵ


رۆژی شەممە ٢ی تشرینی یەکەم، بۆ یەكەم جار لە مێژووی قەتەر هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەچوو، تیایدا ١٨٣ كەس كێبڕكێیان لەسەر بەدەستهێنان ٣٠ كورسی پەرلەمان دەكرد.
بەپێی ئەنجامە كۆتاییەكانی هەڵبژاردن، ژنان كە ١٠٪ی كاندیدەكانیان پێكدەهێنا نەیانتوانیوە هیچ كورسیەك مسۆگەر بكەن، بەڵام جیا لەو ٣٠ كورسیەی بە هەڵبژاردنی یەكلا دەكرێتەوە، تەمیم بن حەمەد میری قەتەر دەتوانێت ١٥ كەس بۆ ١٥ كورسی دیكەی پەرلەمان دەستنیشان بكات و بە وتەی چاودێرانی سیاسی لەو وڵاتە پێدەچێت ناوبراو چەند كورسییەك بۆ ژنان تەرخان بكات.


نزیكەی ٪٩٠ ی دانیشتوانی قەتەر لە كۆچبەرانی بیانی پێكدێن، كە وەك هێزی كار روویان لەو وڵاتە كردووە و مافی دەنگدانیان نییە، لە ناو هاوڵاتیانی قەتەریش تەنها ئەوانەیان مافی دەنگدانیان هەیە، كە بنەماڵەكانیان لە پێش ساڵی ١٩٣٠ ەوە دانیشتووی ئەو وڵاتە بووبن.