گولیستان دۆکو ٦٣٨ ڕۆژە بێسەروشوێنە

دوای ٦٣٨ ڕۆژ لە دیارنەمانی گولیستان دۆکو، لێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن داواکاری گشتی تونجەلیەوە دەستی پێکراوە، هیچ پێشکەوتنێکی نەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

گولیستان دۆکو، خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی گەشەپێدانی منداڵ لە زانکۆی مونزور لە دێرسیم، لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نییە و دوای ٦٣٨ ڕۆژ لە دیارنەمانی، لێکۆڵینەوەکان هیچ پێشکەوتنێکی نەبووە.

دوابەدوای دیارنەمانی گولیستان دۆکو، ئاماژە بە کوشتنێکی پلان بۆ داڕێژراو کرا، بەڵام نوێنەرانی دامەزراوە فەرمییەکان بەتایبەتی داواکاری گشتی سەرنجیان خستە سەر تۆمەتەکانی "خۆکوشتن".

زینال ئاباراکۆف، تاکە گومانلێکراوی کەیسەکە و دواین کەس گوڵستان دۆکوی بینیوە، لەم ماوەیەدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ کراوە.