حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت
بۆ ناساندن و بە بازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

بۆ ناساندن و بە بازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
هەڵەبجە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ی تشرینی یەکەم لە یاریگای نێودەوڵەتی هەڵەبجە حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە دەستیپێکرد، فێستیڤاڵەکە ماوەی ٧ ساڵە لەلایەن تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵیی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەمساڵیش کۆمپانیای ئەتڵەس لەڕووی تەکنیکی و هونەرییەوە فێستیڤاڵەکەی ئامادەکردووە.
لە فێستیڤاڵەکەدا کە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ٤٠٠ جووتیار و باخەوان بەشدارییان كردووەو هەموو جۆرە بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی سنوورەكەی تێدا نمایش دەکەن، هاوڵاتیان و گەشتیارانیش بە کڕینی بەرهەمی جۆراوجۆر پاڵپشتی خۆیان بۆ فێستیڤاڵەکە دەردەبڕن.