حوسییەکان لە یەمەن کۆمەڵکوژی دژی بنەماڵەکانیان ئەنجام دەدەن، داوای ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان دەکەن

حوسییەکان دوای ئەوەی ماڵێکی مەدەنییان کردە ئامانج، هەڵیانکوتایە سەر گوندی "حەنکە" و بەو هۆیەوە ئەندامانی خێزانێک هەموویان گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گەمارۆیەکی توند بەسەر گوندەکەدا سەپێندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە یەمەن خوازیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر گوندی حەنکە و ڕاگرتنی بۆردومان و بەئامانجکردنی خەڵکی مەدەنی لەو ناوچەیە بوون.

 

دوێنێ ١١ی کانوونی دووەم، حوسییەکان هەڵیانکوتایە سەر گوندی "حەنکە" لە شارۆچکەی ئەلقورەیشییە لە پارێزگای ئەلبەیزا لە ناوەڕاستی یەمەن، دوای ئەوەی بۆ سێیەمین ڕۆژ لەسەریەک بە تۆپخانەیان کردە ئامانج، تەواوی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

 

حوسییەکان بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی، بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر لە قوربانییەکان لە ژێر داروپەردوودا هەن و تیمەکان نایانگەنێ، ئەمەش بەهۆی ڕێگریکردن لە دانیشتووان لە دابینکردنی هاوکاری بۆ بریندارەکان، کەبەهۆی گەمارۆوە ئەستەمە.

 

حوسییەکان بە جۆرەها چەکی قورس و مامناوەند هێرشیان کرووەتە سەر گوندەکە، لەوانە تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە بە سەدان هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، لەناویاندا ژن و منداڵ

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەکەیدا ئیدانەی هێرشەکانی حوسییەکانی کرد کە خەڵکی مەدەنییان کردە ئامانج لە پارێزگای ئەلبەیزە، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی کارەساتبارانەی دۆخی مرۆیی بەتایبەتی دژی منداڵان و ژنان، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە خەڵکی یەمەن لە ئارامی و ئایندەیەکی گەش بێبەش دەکات.