چیگدەم کلیچگون ئۆچار: هەموو کەسێک دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات
چیگدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە لە کۆنگرەی ئاسایی دەبەپە قسەی کرد و ڕایگەیاند، پێویستە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد لەبەرچاو بگرن و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
ئەنقەرە
پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" حەوتەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی لە ناوەندی بازرگانی جیهانی ئەنقەرە بەڕێوە برد، چیگدەم کلیچگون ئۆچارو کەسکین بایندر، هاوسەرۆکانی دەبەپەو تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" و چاهیت کیرکەزاک، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان "هەدەپە" و زۆرێک لە نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی جێگەیان گرتەوە لە کۆنگرەدا.
"رێگای چارەسەری دیموکراتیک ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە"
لە هۆڵی کۆنگرەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوەو لافیتەی زەرد و سوور و سەوز بە نووسراوی "دژی شەڕی تایبەت، ژن ژیان، ئازادی" و "رێگای چارەسەری دیموکراتیک چارەسەری پرسی کوردە، ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە".
لەو کۆنگرەیەدا کە بە دامەزراندنی دیوان دەستی پێکرد، سەرهات ئەرەن و جەمیلە تورهاللی بالساک بۆ دادگا هەڵبژێردران.
چیگدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی دەبەپە کە لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد، سەرنجی بۆ کۆبوونەوەکانی شاندی ئیمراڵی ڕاکێشا و بەم شێوەیەی خوارەوە وتی: ئەو شاندەی کە چوونە ئیمرالی و بەڕێز ئۆجالان بانگەوازی زۆر گرنگیان کرد، نابێت کەس گوێی لەم بانگەوازانە کەڕ بکات، ئەو پارتانەی سەردان کراون پێویستە بانگەوازی دەنگدەرەکانیان بکەن، ئەم پرۆسەیە دەبێت ببێتە هۆی قبوڵکردنی داواکارییە ڕەواکانی گەلی کورد، لە شوێنێکدا کە چارەسەرەکان ئەوەندە خۆسەپێندراون، هەموو کەسێک پێویستی بە بەرپرسیارێتی هەیە، با پێکەوە باس لەوە بکەین کە سەدەی داهاتوو لەسەر چی بونیاد بندرێت.
"ڕژێمی قەیوم، دەوڵەتی گۆڕیوە بۆ دەوڵەتی قەیوم"
چیگدەم کلیچگەن ئوچار ڕایگەیاند کە لەم سەردەمەدا نابێت کەس خەڵک بخاتە پێش یەکتر، دەبێت یەکبگرین وتی: ڕۆژئاوا ناتوانرێت وەک هەڕەشە بەکاربهێندرێت، ئێمە پێویستمان بە ڕێگەی دەربازبوونە، هەنگاوی یەکەم بۆ ئەمە یەکگرتنە، ڕژێمی قەیوم، دەوڵەتی گۆڕیوە بۆ دەوڵەتێکی قەیوم، تەنانەت کارەکانمان قەیومی بۆ داندراوە، لەگەڵ سیاسەتی جەنگدا ئایا ئەم پارەیەی لە گیرفانی ئێمەوە وەرگیراوە لە کوێدا خەرج دەکرێت؟ ئایا بۆ ڕۆژئاوا خەرج دەکرێن یان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟ ڕابردووی ئێمەش پەیوەندی بە ئازادی و ئاشتیەوە هەیە، ئەوە قسە کۆنەکان نین کە مرۆڤەکان دابەش دەکەن، بەڵکو وشەکانی وەک بەڕێز ئۆجالان کە مرۆڤەکان کۆدەکاتەوە دەبێ بوترێت، لە سەردەمی نوێدا لە کوردستان و تورکیادا، هەرکەسێک بۆ یەکڕیزی دەنگ بدات، دەبێت دەستی یەکبگرێت، ئێمەش داوای ئەوە دەکەین.