هاواری بێدەنگ، چیرۆکی سێ ژن

پەرتوکی "هاواری بێدەنگ" لە نووسینی مینا لەیلا، چیرۆکی سێ ژن لەخۆدەگرێت کە بە شێوەیەکی بوێرانە دەیانەوێت ئەو ستەمەی لێیان کراوە بە جیهانی بگەیەنن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی Advocates Silence Of Turkey "پارێزەرانی تورکیای بێدەنگکراو"، بەردەوامە لە گەیاندنی هاوار و ناڵەی سەدان هەزار کەس کە لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزەوە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ستەمیان لێدەکرێت و دەچەوسێندرێنەوە، لەو چوارچێوەیەدا چیرۆکی ٣ ژنی ستەملێکراوی دیکە  لە دووتوێی پەرتوکێکدا بە ناوی "هاواری بێدەنگSilent Scream   بڵاوکرایەوە.

کتێبەکە دوای کارکردنێکی چڕوپڕ بۆ ماوەی ٨ مانگ ئامادە کراوەو تێیدا ئاماژە بە چیرۆکی ڕاستەقینەی ٣ ژنی قارەمان دەکرێت کە بە شێوەیەکی بوێرانە دەیانەوێت ئەو ستەمەی لێیان کراوە بە جیهانی ڕابگەیەنن.

 

یەکەمین چیرۆک باس لە بەسەرهاتی ژنێک بە ناوی بیرگول کۆچاک دەکات کە خۆی و هاوسەرەکەشی بە شێوەیەکی نایاسایی لە کارەکانیان دوورخرانەوە و دواتر دەستگیرکراون و ڕەوانەی گرتووخانە کران. ئەو دایکە لە دوو منداڵە بچووکەکەی دابڕێندرا و لە زیندانیشدا جگە لە ئەشكەنجە و مامەڵەی خراپ، چوار جار بە ڕووتی پشکندرا و لە لایەن پاسەوانەکانی زیندانیشەوە هەڕەشەی لێکرا بەڵام قارەمانانە بەرامبەر ستەم وەستایەوە، دواتریش دوای ئازادبوونی ناچاربوو لە پێناو گەیشتن بە ئازادی بە ڕێگەی مەرگدا تێپەڕ ببێت و وەک پەنابەر ڕوو لە ئەوروپا بکات.

 

دووەمین چیرۆک ژن و مێردێک کە تووشی کێشە و گرفتێکی بێ خەیاڵ دەبنەوە بۆ ئەوەی هێلانەکانیان لە پارچەپارچە بوون بپارێزن، چیرۆکە ڕاستەقینەکانی باوکێک دەخوێنیتەوە کە گەمەی داهێنا تا منداڵەکانی هەست بە کەش و هەوای پیسی وڵات نەکەن، دایکێک ناچار بوو لە شوقەیەکی ٦٠ مەتری چوارگۆشەیی منداڵێکی بێناسنامە بێنێتە دنیا.

 

چیرۆکی سێیەم و کۆتایی لە پەرتوکەکەدا، دەرەنجامی ئازاربەخشی سەفەرێکی هیوا کە بە بەلەمێک لەناوەڕاستی دەریای ئیجەدا گۆڕا بە کارەساتێک. چارەنووسی ژنێکی گەنج کە هەوڵی هەڵاتنی لە وڵات دا چونکە دەسەڵاتەکەی ئەردۆغان مافی ئەوەی پێنەداون کە لەگەڵ دوو منداڵەکەی وەک خێزانێک بژین.