کۆنفڕانسی ئەنجومەنی عشتار-ی مەخمور دەستیپێکرد
١٢هەمین کۆنفڕانسی کۆمەڵەی عشتاری کامپی پەنابەرانی مەخمور بە بەشداری ٤٠٠ نوێنەر دەستیپێکرد.
مەخمور
لە کامپی پەنابەرانی مەخمور، ١٢هەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەی عشتار بە بەشداری ٤٠٠ نوێنەر بە دروشمی "بە ڕۆحی یەکڕیزی ژنان تێکۆشان بەرزدەکەینەوە و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" لە هۆڵی کۆنفڕانس دەستیپێکرد، ژنان بەجلوبەرگی کوردی خۆیان ڕەنگی خۆیان بەخشیە کۆنفڕانسەکە، دوای خولەکێک ڕێزگرتن، کۆنفڕانسەکە بە خوێندنەوەی تێڕوانینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد و پاشان دیوانی کۆنفڕانسەکە کە لە ٥ کەس پێکهاتبوون، ڕاپۆرتی خەباتی دوو ساڵی ئەنجومەنی عشتاریان خوێندەوە و گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی بەردەوام دەبێت.
جێی بەبیرهێنانەوەیە کە کۆنڕانسی ئەنجومەنی عشتار بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.