دوای بڵاوکردنەوەی "دانپێدانانی ناچاری" ئێلناز ڕەکابی دەگاتە تاران

ئیلناز ڕەکابی دوای ونبوونی گەڕایەوە تاران، ئەمەش دەنگدانەوەی سەلامەتی گیانی پێش هاتنی بۆ ئێران زیادکرد، دوای ئەوەی بەبێ باڵاپۆش بەشداری لە پاڵەوانێتی سەرکەوتنی دیوارەکانی ئاسیا کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێلناز ڕەکابی، وەرزشوانێکی ئێرانی کە بە بێ باڵاپۆش لە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکانی کێبڕکێی دیواری ئاسیا لە کۆریای باشوور بەشداری کردبوو، گەیشتە تاران و لە فرۆکەخانە لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازی لێکرا.

 

دوێنێ، ١٩ی تشرینی یەکەم، میدیاکانی دەوڵەتی ئێران وتووێژێکی ڤیدیۆییان لەگەڵ ئێلناز ڕەکابی لە هۆڵی فڕۆکەخانە بڵاوکردەوە، کە تیایدا ئەو یاریزانە ئامادەبوونی بە بێ باڵاپۆشی لە پێشبڕکێکەدا ناوهێنا و ئاماژەی بەوەدا کە پێشبڕکێ و سەرقاڵکردنی بەهۆی ئامێرەکانی تەکنیکەکەوە هۆکاری دەرکەوتنی بوو بەبێ باڵاپۆشی لە یاری کۆتایی پێشبڕکێی سەرکەوتن بەسەر دیوار لە کۆریای باشوور.

 

یەکشەممە ١٦ی تشرینی یەکەم، ئێلناز ڕەکابی، ئەندامی تیمی شاخەوانیی ئێران، بەبێ باڵاپۆشی لە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیادا دەرکەوت و داوای لێبوردن دەکات لەسەر ئەوەی ڕوویداوە و دەڵێت "بە بێ ئاگاداری سەرپۆشەکەم لابراوە".

 

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە بە "دانپێدانانی ناچاری" بەناو کراوە و زانیاری لەسەر ونبوونی ئێلناز ڕەکابی بڵاوکرایەوە، ئەمەش قسە و باسەکان سەبارەت بە سەلامەتی ئەم وەرزشوانە ئێرانییەی زیادکرد پێش هاتنی بۆ ئێران، دەزگاکانی ڕاگەیاندن پشتڕاستیان کردەوە کە سوپای پاسدارانی ئێران "داعوود ڕەکابی" برای ئێلناز ڕەکابی و خوشکەکەی دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر مۆبایل و پاسپۆرتەکەیدا گرتووە، هاوڕێکانیشی نەیانتوانیوە لە دوای ڕۆژی یەکشەممە پەیوەندی پێوە بکەن.

 

هه‌روه‌ها میدیا نێوده‌وڵه‌تییەکان هەواڵەکانیان لەبارەی ناڕوونییه‌كانی چاره‌نووسی ئێلناز ڕەكابی بڵاوکردەوە دوای دانپێدانانەکە‌، فیدراسیۆنی جیهانی شاخ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئاگاداری ئه‌و ڕووداوانه‌یه‌ په‌یوه‌ستە به‌ به‌شداریكردنی ئێلناز ڕەكابی له‌ پێشبڕكێیه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئاماژه‌ی بەوەدا لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئێلیناز و فیدراسیۆنی ئێران و بە وردی چاودێری دەکات لەگەڵ هاتنی بۆ ئێران.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەلامەتی وەرزشوانانمان لە ڕادەبەدەر گرنگە بۆ ئێمە و پشتگیری هەموو هەوڵێک دەکەین بۆ پاراستنی سەلامەتی ئەندامێکی گرنگی کۆمەڵگەکەمان لەم بارودۆخانەدا"، جەختیشی لەوە کردەوە کە پشتگیری تەواو لە ماف و هەڵبژاردەکانی وەرزشوانان و مافەکان دەکات بۆ ئازادی ڕادەربڕین.

 

پێشتر وتەبێژی کۆمیتەی ڕۆشنبیری ئەنجومەنی ئێران، ئەحمەد ڕەستێنە، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئامادەبوونی ئێلناز ڕەکابی بەبێ باڵاپۆش لە کێبڕکێکانی سەر دیواردا، وتی "یەکێتیەکە پەیوەندیدار دەبێت و مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکات".