زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە نەیجیریا بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە  

سەرەڕای گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی باران و وشکە ساڵی لە هەندێک لە وڵاتان و ناوچەکان، بەڵام لە هەندێک ناوچەی تریش بە هۆی زۆری ڕێژەی باران بارینەوە لافاو دروست دەبێت و بە دەیان کەس گیان لەدەست دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی کاروباری مرۆیی نەیجیریا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی خراپترین لافاوی نەیجیریا لە ماوەی دە ساڵدا ٦٠٠ کەسی تێپەڕاندووە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکە، زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی لافاوەوە کە دوای وەرزێکی بارانبارینی تەڕ بە تایبەتی لە بەشێک لە باشووری وڵاتەکەی.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار ماڵ بە تەواوی یان بەشێکی زیانیان بەرکەوتووە، سەرەتای ئەم مانگە، دەزگای نیشتمانی بەڕێوەبردنی فریاگوزاری نەیجیریا هۆشداریدا لە لافاوی کارەساتبار بۆ ئەو ویلایەتانەی کە بەدرێژایی دەکەونە ڕێڕەوەکانی ڕووبارەکانی نیجر و بێنوێ، ئاماژەی بەوەدا کە پێشبینی دەکرێت سێ لە کۆگا پڕکراوەکانی نەیجیریا بڕژێن، نێما ئاماژەی بەوەشکردووە، دەردانی ئاوی زیادە لە بەنداوێک لە کامێرۆنی دراوسێ بووەتە هۆی بەشێک لە لافاوەکە.

 

لە کاتێکدا زۆرێک لە ناوچەکانی نەیجیریا ساڵانە تووشی لافاو دەبن، بەڵام لافاو لە هەندێک ناوچە توندتر بووە، سەدیە عومەر فاروق وەزیری کاروباری مرۆیی نەیجیریا، هۆشداریدا لەوەی ئەگەری لافاوێکی زیاتر هەیە و داوای لە حکومەتەکانی ناوچەکە کرد بەپێی ئەو لافاوە ئامادەکاری بکەن.

 

وەزارەتی کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند "ئێمە داوا لە حکومەتەکانی ویلایەتەکان، ئەنجومەنی حکومەتی خۆجێی و کۆمەڵگاکان دەکەین کە خۆیان بۆ لافاو زیاتر ئامادە بکەن بە چۆڵکردنی ئەو کەسانەی لە دەشتە لافاوییەکان دەژین بۆ شوێنە بەرزەکان، دابینکردنی چادر و کەرەستەی فریاگوزاری، ئاوی شیرین و هەروەها پێداویستی پزیشکی بۆ ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان".

 

بەم زووانە وڵات پلانی ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی نیشتمانی بۆ حاڵەتی فریاگوزاری لافاو جێبەجێ دەکات، کە ئامانجی باشترکردنی هەماهەنگی هەوڵەکانی وەڵامدانەوەی لافاوە، بەپێی وتەی وەزارەتەکە، هاوکاری بۆ هەموو ویلایەتێکی فیدراسیۆنەکە رۆیشتووە، هەروەها زۆرێک لە حکومەتەکانی ویلایەتەکان خۆیان بۆ لافاوەکە ئامادە نەکردووە.

 

شاندێک کە لەلایەن وەزارەتەکەوە ڕێکخراوە سەردانی پارێزگارانی ویلایەتەکان دەکات لە سەرتاسەری وڵات بۆ پێشنیارکردنی بەهێزکردنی میکانیزمەکانی وەڵامدانەوەی لافاوەکانی ویلایەتەکان.