گوندی گرزلێنگەر لە ئێران و نەبوونی ئاوی خواردنەوە
ئاوی خواردنەوەی گونجاو و تەندروست لە گوندی گرزلێنگەر کێشەیەکی ترە کە دانیشتوانی گوندەکە لێی بێبەشن.

ناوەندی هەواڵ
گرزلێنگەر، گوندێکی سەر بە ناحیەی ماژینە لە پارێزگای دێرەشەهری ئیلامی ئێران، ئەو گوندە دەکەوێتە لای گوندی کۆڵکانی و بەپێی سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٣٠٠ کەسە.
گوندی گرزلێنگەر، سیمایەکی سەرنجڕاکێشی هەیە لەوانە بەردی هەڵپەسێردراو، دۆڵی جوان، ڕووبارەکان کە لە تەنیشت گوندەکەدا تێدەپەڕێت و چەندین کانیاوی هەیە، سەرەڕای هەموو ئەوانەش خەڵکی گوندەکە لە ئاسانکارییەکانی ژیان بێبەشن.
ئەم گوندە لە چەندین خزمەتگوزاری بێبەشن وەک: ئاو، تۆڕی مۆبایل، ڕێگای گونجاوی گەشتن بە گوندەکە، تەکنەلۆجیا، پلاتفۆرمی دامەزراندن و ئاسانکارییەکی پێویست بۆ ژیان.
گوندی گرزلێنگەر دەکەوێتە ٣٠ کیلۆمەتری باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری دێرەشەهر، بەهۆی دووری لە پایتەخت و هەلومەرجی کەشوهەوای سەخت و شاخاوی، لە زستاندا گوندنشینان ڕووبەڕووی مەترسییەکی زۆر دەبنەوە بۆ هاتووچۆ.
ت.پ