مەحبووبە ڕەمەزانی و ڕەحیمە یوسفزادە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا

مەحبووبە ڕەمەزانی و ڕەحیمە یوسفزادە، دایکانی داواکاری دادپەروەری  قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، بە ١٨ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ئەیلەلی ٢٠٢٤، پارێزەر ڕەزا شەفاخاه لە هەژماری تایبەتی  خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، کە مەحبووبە ڕەمەزانی دایکی پژمان قۆلیپوور مەلاتی و ڕەحیمە یوسفزادە دایکی نەوید بێهبودی لە دایکانی داواکاری دادپەروەری و قوربانییەکانن لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی تشرینی دووەمی  ٢٠١٨، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشەوە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "ئەندامبوون لە گرووپی دایکانی قوربانیانی تشرینی دووەمی ٢٠١٨" بۆ شەش مانگ زیندان و بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە خامنەیی" بۆ شەش مانگ و یەک ڕۆژ، بە کۆی گشتی ١٨ مانگ وە بە یەک ڕۆژ زیندان سزایان بەسەردا سەپێندرا.

 

مەحبووبە ڕەمەزانی و ڕەحیمە یوسفزادە، دایکی داواکارانی دادپەروەری قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، پێشتریش چەندین جار لەلایەن دامودەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی داوای خوێنی منداڵەکانیان دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.