شوێنەوارێک لە سلێمانی مێژووەکەی کۆنترە لە چەرمۆ و بێستانسوور

شوێنەوارێكی مێژوویی لە نزیک گوندی زەرزی لە چەمی ڕێزان دۆزراوەتەو ەکە مێژووەکەی کۆنترە لە گوندی چەرمۆ و بێستانسوور.

ناوەندی هەواڵ

 

حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی سەبارەت بەو پارچە شوێنەوارە مێژوویانەی دۆزراونەتەوە، ڕایگەیاندووە، بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستكەوتوون و ئەو پارچانەی دۆزراونەتەوە مێژووەكی دەگەڕێتەوە بۆ ١١ هەزار ساڵ پێش زایین، واتا چاخی بەردینی ناوەڕاست.


ئاماژەی بەوەشکردووە، پارچەکان مێژووەكەی كۆنترە لە هەردوو ناوچەی شوێنەواریی چەرمۆ و بێستانسوور، چەرمۆ بەپێی ئەو بەڵگانەی تاوەكو ئێستا دەستكەوتوون مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی ٨ بۆ ٩ هەزار پێش زانیین.

 

شوێنەوارەكە ئەو پارچە وردانەن كە لە بەرد داتاشراون و لە گوندی زەرزی لە ناوچەی چەمی ڕێزانی سەر بە دوکان دۆزراونەتەوە، لەلایەن تیمێكی سەر بە زانكۆی ریدینگی بەریتانیی کنە و پشکنینی بۆ دەکرێت، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە مرۆڤ لە ئەشكەوتەكانەوە بیری لەوە كردووەتەوە بۆ خۆژیاندن بێتە خوارەوە، بە مەبەستی كشتوكاڵ و ڕاوی ئاژەڵ و خۆژیاندن.